سیدیا 24, كانونی یه‌كه‌م 2018

نوێترین تویکەکانی سیدیا لە هەفتەی ڕابردوودا

گەشەپێدەرانی سیدیا بەردەوامن لە بەردەستکردنی پاکێج و تویکە نوێیەکانیان بۆ ڕازاندنەوە و کارئاسانیکردن بۆ خاوەن ئایفۆنە جەیڵ برەیک کراوەکان، کەی ئای تی ئێن هەوڵ دەدات هەفتانە نوێترین تویکەکانی سیدیاتان بخاتە بەر دەست.

بۆ ئەم جارەش چەند تویکێکی نوێتان پێ دەناسێنین کە لە هەفتەی ڕابردوودا بەردەست کراون.

Asteroid

ئەم تویکە پلەی گەرمی ناوچەکەت بۆ دەکاتە ناو وێنۆچکەی ئەپی کەشووهەوا، هەروەها کەشووهەوات لە Lock Screen نیشان دەدات و لە کاتی سەرلە بەیانی و ئێواراندا زانیاری لەسەر کەشوهەوای ناوچەکەت پێ نیشان دەدات.

نرخ: خۆڕایی.

سۆرس: Dynastic Repo

LSPullToDismiss

هەندێک کات ئاگادارکەرەوە زۆرە هاتووەکانی سەر ڕوونماکەت بێزارت دەکات، لەگەڵ ئەم تویکەدا بە هێنانە خوارەوەی پەنجەت لە ناوەڕاستی ڕوونماکەت بۆ خوارەوە گشت ئاگادارکەرەوە هاتووەکانت بۆ دەسڕێتەوە.

نرخ: خۆڕایی.

سۆرس: SparkDev

Nightshade

ئه‌م تویكه‌ ڕێگه‌ت پێ دەدات ناو ئەپەکان و پەڕەی ماڵپەڕەکان بکەیت بە هەر ڕەنگێک کە دەتەوێت.

نرخ: 2.00$

سۆرس: Packix

AppLabelXmas

ناوی ئەپەکان لە Home Screen دەگۆڕێت بۆ ئیمۆجی تایبەت بە کریسمس. (خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek)

LSUpDateView

بەرواری لوک سکرین دەباتە سەروو کاتژمێرەوە. (خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek)

  •  OnlyLabelForFolder: فۆڵدەرەکانت بۆ دەشارێتەوە، بەڵام تەنها ناوی فۆڵدەرەکان بەدیار دەمێنن. (خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek)

TapTime: بە پەنجەدان لە کاتژمێری ستاتوس باڕ بەروارت نیشان دەدات. (خۆڕایی لە سۆرسی SparkDev)

Xanify: ڕێگەت پێ دەدات چەندین کار ئەنجام بدەیت لە ناوی ئەپی Spotify ـدا کە پێشتر ڕێگە پێدراو نەبوون وەکو شاردنەوەی ستاتوس باڕ لەناو ئەپەکە، زیادکردنی ژمارەی شوێنکەوتووان و هتد.. (خۆڕایی لە سۆرسی Packix)

بۆچونی تۆ