ئای ئۆ ئێس
23, کانوونی یەکەم 2018
یاری Bendy and the Ink Machine بۆ ئەندرۆید و iOS دابگرە: (شەڕکردن لە تاریکی و ترس لە بزوێنەری مرەکەبەکە)

دوێنێ یاری Bendy and the Ink Machine بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە نرخی ٦,٩٩ دۆلار بۆ داگرتن بەردەست بوو. ئێستا بۆ هەردوو سیستەمەکە(iOS – ئەندرۆید) بەردەستە.
جیهانی بێندی ناخۆشە، چونکە تاریکییەکی ترسناکە. بێندی سەر لە ڕووداوە سەیرەکان دەر ناکات، چونکە لە جیهانێکی سەیرە و لەلایەن بزوێنەرێکەوە کۆنتڕۆڵکراوە. Bendy and the Ink Machine یارییەکی بەناوبانگە و پێشتر تەنیا لە کۆمپیوتەر بەردەست بووبوو، کە لە چەندین بەش پێکهاتووە. ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە ئەم یارییە بۆ سەر مۆبایلەکان پۆرت کراوە(وەشێنراوە).
یارییەکە لە شێوەکانی کەسی یەکەم، هەوڵدانە بۆ مانەوە و دۆزینەوە و ڕێکخستنی هەندێک تەن و دەزگا. هەروەها ترسناکیشە بە جۆرێک ئەگەر یاریکەر بە بیستۆکەوە یاری پێبکات هەست بە دەنگە سەرنجڕاکێش و ترسناکەکان دەکات و لە هەندێک ڕووداویشدا ڕایدەچڵەکێنێت. زیاتر:
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.