ئەپ و نەرمەکاڵا 23, كانونی یه‌كه‌م 2018

چۆنیەتی یاری پێکردنی PUBG Mobile لەسەر کۆمپیوتەر

یاری PUBG Mobile ئەو یارییەی توانی لە ناو هەموو مۆبایلێک جێگەی خۆی بکاتەوە، ئەمەش جگە لەو سەرکەوتنە گەورەیەی کۆمپانیای تێنسێنت کە گەشەپێدەری یارییەکەیە. جگە لەوەی لە مۆبایلەکان یاری پێدەکرێت، دەتوانرێت لەسەر کۆمپیوتەریش یاری پێبکرێت. ئەگەر مۆبایلەکەت ئاست نزمە ئەوا کۆمپیوتەرەکەت تاقیبکەوە، بەڵام با ئەویش گرافیکی لە Intel HD 4000 نزمتر نەبێت.

  • سەرەتا نەرمەکاڵاکە لەم بەستەرەوە دابگرە: داگرتن
  • پاش ئەوەی کردتەوە و داتمەزراند، ئەوا لەگەڵ هەنگاوەکانیدا بڕۆ تا ئەو کاتەی کە خۆی بە شێوەیەکی خۆکارانە PUBG Mobile دادەگرێت.

Install PUBG Mobile in Tencent Gaming Buddy

  • قەبارەی نزیکەی ١.٥ گێگابایتە بۆیە تۆزێکی دەوێت. پاش تەواوبوون کرتە لەسەر Play بکە.

ئەوەی جێی دڵخۆشییە بەم نەرمەکاڵایە تایبەتەی PUBG Mobile کە وەگەڕخەرێکە بۆ کارپێکردنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر، دەتوانێت وێنەی یارییەکە بە 60 FPS کارپێبکات، بەڵام بەدڵنیاییەوە کۆمپیوتەرێکی بەهێزتری دەوێت کە خاوەن گرافیکێکی دەرەکی بێت. هەروەها دەتوانیت بە حەزی خۆت دەستکاری شێوەی گرافیکەکە بکەیت کە ئەگەر بتەوێت بە گرافیکی Ultra و 60 FPS یاری بکەیت پێویستیت بە گرافیکێکی جۆری GTX 1060 یان بەرزتر هەیە.

بۆچونی تۆ