ئەپ و نەرمەکاڵا
23, کانوونی یەکەم 2018
ئەپی Google Duo ملیارێک داگرتنی لە کۆگای گووگڵ پلەی تۆمار کرد و تۆش دایبگرە

خزمهتگوزاری پهیوهندی ڤیدیۆیی Google Duo خزمهتگوزارییهكی كۆمپانیای گووگڵه، ههروهها یهكێک لهو خزمهتگوزارییانهی كۆمپانیاكه بوو كه له سهرهتاوه به خێرایی بهكارهێنهرانی تهلهفۆنه زیرهكان پێی ئاشنا بوون. بەکارهێنەران دەتوانن ئەپەکەی لە کۆگاکانی ئەندرۆید و iOS دابگرن و چێژ لە جۆریەتی بەرزی پەیوەندی ڤیدیۆیی ببینن.
ئەم خزمەتگوزارییە ئەپە، لەگەڵ ئەپێکی دیکە بە ناوی Google Allo کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن و نامە گۆڕینەوە لە ساڵی ٢٠١٦ ـدا پێشاندران. بەڵام وەک دەزانن Allo ئێستا مردووە و بڕیاری ڕاگرتنی دراوە، هەرچۆنێک بێت Duo بەردەوامە لە خزمەتگوزارییەکانی و لەم ماوە کەمەدا ١ ملیار داگرتنی بە تەنیا لە کۆگای گووگڵ پلەی تۆمار کردووە.
هەر لەسەرەتاوە Duo توانی ژمارەیەکی باش بەکارهێنەر کۆ بکاتەوە و سەرەتاش بە “داگرتنی پێشوەختە” لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستکرا و لە ماوەی ٥ مانگی سەرەتاشدا ٥٠٠ ملیۆن داگرتنی تۆمار کرد. هەرچۆنێک بێت قورسە بۆ هەر ئەپێک کە بگاتە ئەم ژمارە داگرتنە ئەگەر بە داگرتنی پێشوەختەش بەردەست بووبێت.
٢٥ ئەپ و یاری هەن کە ژمارەی داگرتنیان لە ١ ملیار تێپەڕی کردووە، بەڵام تاکە ئەپ کە توانیویەتی ئەم ژمارەیە تۆمار بکات بە بێ بەردەستکردنی پێشوەختە، بە دڵنیاییەوە Subway Surfersـە.
- ئەپی Duo لە کۆگای گوگڵ پلەی بۆ سیستەمی ئەندرۆید.
- ئەپی Duo لە کۆگای ئەپ ستۆر بۆ ئایفۆن.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.