ئای ئۆ ئێس

7 یاری بەهێزی مانگی 12 بۆ مۆبایلەکەت

ئەم ساڵ و بە تایبەت لەم چەند مانگەدا ماوەیەکی بە چێژ بووە بۆ یاریکەران لەسەر مۆبایلەکان. بەوەی بەناوبانگترین و باشترین یارییەکان بەردەست بوون. لێرە ٧ لەو یارییە بەهێزانە بۆ مۆبایلەکەت دابگرە کە لەم مانگەدا و لە مانگی پێشوودا کۆگاکانی ئایفۆن و ئەندرۆیدیان هەژاندووە.

Brawl Stars

یارییەکە لە شێوەی دەستە بەرامبەر دەستەیە، ٣ کەس بەرامبەر ٣ لە نەخشەیەکی بچووکدا شەڕ دەکەن، بەڵام پێویستە شەڕێکی ستراتیژییانە بێت بۆ ئەوەی ئەڵماسی تەواو کۆ بکەیتەوە، ئەمەش جگە لەوەی شەڕی جۆراوجۆری تێدایە لەوانە شەڕکردن لەوانە گۆڵکردن و یاری Solo. چێژ لە زۆرترین ڕۆڵگێڕی بە توانا وەربگرە بە چەک و جوڵەی جۆراوجۆر، لەگەڵ ڕووکاری جل و بەرگ بۆ ئەم ڕۆڵگێڕانە، ئەگەر دایبگریت وازی لێناهێنیت. ئەمەش سەرکەوتوویی یارییەکانی کۆمپانیای سوپەر سێڵە. لە ناو یارییەکەدا هەندێک شت هەیە کە بە پارەی ڕاستەقینە دەکڕدرێن، بەڵام نەشیکڕیت یاری دەکەیت و خۆڕاییە.

Star Trek Fleet Command

یارییەکە لە شەڕەکانی بۆشایی ئاسمان. سەرهێڵە و لەگەڵ خەڵکانی ڕاستەقینە یاری دەکەیت. کەشتیە جەنگیەکەت دروست دەکەیت و ماوە بە ماوە بەهێزی دەکەیت ئەویش بە دۆزینەوە و دەستکەوتنی پارچەکانی. ڕۆڵگێڕی تایبەتیش دروست دەکەیت و دەستکاری دەکەیت. هەروەها دەبێت ئاگاداری بنکەکەشت بیت و پاریزگاری بکەیت لە هێرشەکان.

Siralim 3

ئەمەش بە هەمان شێوە یارییەکی کلاسیکییە. دڕندەکان ڕادەهێنێت و بە دەستی دەهێنێت. هەمان گرافیکی سەردمی ١٩٩٠ بەکاردێنێت و لەگەڵ ئەمەشدا نرخی ٥ دۆلارە. ئەم یارییە ٧٠٠ دڕندە بۆ کۆکردنەوە لە خۆ دەگرێت. زیاتر لە ڤیدیۆکە ببینە.

Turn Undead 2: Monster Hunter

یارییەکی تەقەکەری کلاسیکییە. هەروەها یەکێکە لەو یاریانەشی کە هزرین و پێویستی بە بیکردنەوەی یاریکەرە بۆ بڕینی ئاستەکان ئەویش بە ڕێکخستنی هەندێک ماددە بۆ دەربازبوون. پێویستە لە سەرت کە دڕندەکان بکوژیت ئەمەش لە ڕێی چەندین جۆری چەک. بەڵام ئاگاداری تەڵە و جووڵەی تەنەکان بە.

Bendy and the Ink Machine

جیهانی بێندی ناخۆشە، چونکە تاریکییەکی ترسناکە. بێندی سەر لە ڕووداوە سەیرەکان دەر ناکات، چونکە لە جیهانێکی سەیرە و لەلایەن بزوێنەرێکەوە کۆنتڕۆڵکراوە. Bendy and the Ink Machine یارییەکی بەناوبانگە و پێشتر تەنیا لە کۆمپیوتەر بەردەست بووبوو، کە لە چەندین بەش پێکهاتووە. ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە ئەم یارییە بۆ سەر مۆبایلەکان پۆرت کراوە(وەشێنراوە).

ROME: Total War

یارییەکی نوێی ستراتیژییە. بیرکردنەوەی قوڵی دەوێت تا سەربازەکان بجوڵێنیت و بنکەکان داگیر بکەیت. تۆ سەربازەکانت ڕادەهێنیت و شارەکەت دروست دەکەیت و پاشان ئامادەیان دەکەیت بۆ شەڕ. یارییەکە بە نرخی ٩.٩٩ دۆلار. لەم ڤیدیۆیە زیاتر ببینە:

یارییەکی نوێی پێشبڕکێ و شەڕکردنیشە. بە ناو نەخشە و ڕێگەی جیاوازدا یاری دەکەیت و چەکەکان لە سندوقەکان دەست دەکەوێت و شەڕ لەگەڵ یاریکەرەکانی دیکە دەکەیت. زیاتر لە ٤٠ ئۆتۆمبێلی تێدایە بۆ کردنەوە لەگەڵ ڕۆڵگێڕی جیاواز. هەروەها یاریکردن بە شێوەی سەرهێڵ.

24 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498