ئای ئۆ ئێس

ئایفۆنەکەت نوێ مەکەرەوە بۆ وەشانی iOS 12.1.2 چونکە ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبیتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی وەشانی iOS 12.1.1 بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ئەم وەشانە بووە هۆکاری چەندین کێشە لەوانە نەمانی هێڵی ئینتەرنێتی سیم کارت یاخود نەمانی خوودی هێڵی سیم کارتەکە، بەڵام ئەمە ڕێژەیەکی دیاریکراو بوو و لە چەند یەکەیەکی مۆبایلەکانی ئایفۆندا ڕوویدا، هەر بۆیە کۆمپانیای ئەپڵ بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە لە ماوەی ڕابردوودا وەشانی iOS 12.1.2ـی بەردەستکرد.

بەڵام لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشەکە وا دیارە لە ئێستادا کێشەی نەمانی هێڵێ سیم کارت لە ڕێژەیەکی زیاتری مۆبایلەکانی ئایفۆندا دەرکەتووە، بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێی Forbes بەکارهێنەرێکی زۆر ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە بوونەتەوە ئەمەش پاش نوێکردنەوەی ئامێرەکانیان بۆ وەشانی iOS 12.1.2، هەرچەندە بەکارهێنەران هەوڵی زۆریاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگای دەرهێنان و دووبارە تێکردنەوەی سیم کارت یاخود کووژاندنەوە و کارپێکردنەوەی لە ڕێگای ڕێکخستنەکانی ئامێرەکە بەڵام بێ سوود بوو.

لە ئێستاشدا گەر ئامێرەکەت لە وەشانێکی نزمتر لە iOS 12.1.1ـە یاخود لەم وەشانەدا جێگیرە، ئەوا وەشانەکەت بەرز مەکەرەوە بۆ iOS 12.1.2 چونکە پێویستە چاوەڕێی چارەسەر بیت لە وەشانی داهاتووی ئەپڵ کە iOS 12.1.3ـە.

24 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
851