سامسۆنگ
25, کانوونی یەکەم 2018
وەشانی ئەندرۆید 9 لهگهڵ ڕووكاری OneUI ڕەوانەی گالەکسی S9 و S9 Plus کرا
کۆمپانیاکانی تایبەت بە مۆبایل بەردەوامن لە ناردنی وەشانی نوێیئەندرۆید ٩ پای بۆ مۆبایلە نوێیەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای سامسۆنگ هەنگاوی ناوە بۆ ناردنی وەشانە نوێیەکەی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکانی. کۆمپانیاکە وەشانی Android Pie ـی ڕەوانەی هەر یەک لە مۆبایلەکانی گالەکسی S9 و S9 Plus کرد.
وەشانە نوێیەکە وەشانی ژمارە G960FXXU2CRLI ـە بۆ گالەکسی S9 و ژمارە G965FXXU2CRLI ـە بۆ گالەکسی S9 Plus، قەبارەی ١٧٤٤.٢٤ مێگابایتە. خۆی دەبینێتەوە لە هەبوونی ڕووکاری نوێی OneUI لە لایەن سامسۆنگەوە، لەگەڵ چاکسازی لە تەختەکلیل و ئاگادارکەرەوەکان و خزمەتگوزاری Bixby و Always On Display و زیاتر.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەم وەشانە جێگیرە و بۆ گشت بەکارهێنەران ڕەوانە دەکرێت، لە ئێستادا وەشانەکە بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیماڕاتی عەرەبی بەردەست کراوە و بەم نزیکانە بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتانی تری جیهان.
بەم ڕێگایە پشکنین بۆ وەشانەکە بکە و دایبەزێبە(ئەگەر بە دەستت گەیشتووە):
- کردنەوەی ئەپی Settings.
- كردنهوهی بهشی Software updates.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.