سامسۆنگ
25, كانونی یهكهم 2018
ئەو مۆبایلانەی سامسۆنگ کە وەشانی ئەندرۆید ٩ـیان پێدەگات لەگەڵ ڕێکەوتی بەردەست بوونیان (نوێکراوەتەوە)

وەشانی نوێی ئەندرۆید ٩.٠ (Android Pie) كه له مانگی ٨ ـی ئەمساڵدا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستکرا، خاوەن ڕووکارێکی نوێ و چەند تایبەتمەندییەکی نوێیە. لە ئێستادا بۆ چەندین مۆبایل بەردەست کراوە بە شێوەی تاقیکاری و جێگیر لە لایەن کۆمپانیای درووستکەریانەوە و چەندانی تریش لە ئایندەدا بۆیان بەردەست دەکرێت.
لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا سامسۆنگ ڕووکاری OneUI ـی لەسەر بناغەی وەشانی Android Pie ڕاگەیاند، وەشان و ڕووکارەکەی بۆ ژمارەیەکی کەمی لە بەکارهێنەرانی گالەکسی S9 و S9 Plus بەردەست کرد.
مۆبایلەکانی گالەکسی S9 و S9 Plus تاکە مۆبایلی کۆمپانیاکە نابن کە وەشانی Android Pie ـیان پێ بکات، بەڵکو کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ گالەکسی S8 و نۆت 8 و چەندانی دیکەی ڕەوانە بکات.
ئەو مۆبایلانەی سامسۆنگ کە وەشانەکەیان پێ دەگات ژمارەیان ٣٠ دانەن، لە خوارەوە لەگەڵ ناوی مۆبایلەکان ئاماژە بە ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانەکە بۆیان کراوە:
- Samsung Galaxy S9: لە مانگی ١ ـی ٢٠١٩
- +Samsung Galaxy S9: لە مانگی ١ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy Note 9: لە مانگی ١ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy S8: لە مانگی ٢ ـی ٢٠١٩
- +Samsung Galaxy S8: لە مانگی ٢ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy Note 8: لە مانگی ٢ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy Note FE: مانگی ٣ ـی ٢٠١٩
- (Samsung Galaxy A7 (2018: لە مانگی ٣ ـی ٢٠١٩
- (Samsung Galaxy A8+ (2018: لە مانگی ٣ ـی ٢٠١٩
- (Samsung Galaxy A8 (2018: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy A8 Star: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- (Samsung Galaxy A9 (2018: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy A6: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- +Samsung Galaxy A6: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy J2 Core: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy Tab S4 10.5: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy J4: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy J4 Core: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- +Samsung Galaxy J4: لە مانگی ٤ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy J6: لە مانگی ٥ ـی ٢٠١٩
- +Samsung Galaxy J6: لە مانگی ٥ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy J8: لە مانگی ٥ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy J7 Pro : لە مانگی ٧ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy J7 Duo: لە مانگی ٧ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy Tab S3 9.7: لە مانگی ٨ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy Xcover 4: لە مانگی ٩ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy J3 Pro: لە مانگی ٩ ـی ٢٠١٩
- (Samsung Galaxy Tab A (2017: لە مانگی ٩ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy Tab Active 2: لە مانگی ١٠ ـی ٢٠١٩
- Samsung Galaxy Tab A 10.5: لە مانگی ١٠ ـی ٢٠١٩
نوێکراوە (٢٠١٨/١٢/٢٨): زیادکردنی هەندێک ئامێر و نوێکردنەوەی ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانەکە بۆ هەندێک ئامێر
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.