سینەما

گووگڵ بە ڕێکلامێکی ڤیدیۆیی دووبارە فیلمی Home Aloneـمان بە بیر دەهێنێتەوە

فیلمی Home Alone فیلمێکی کۆمیدی ئەمریکییە، لە ساڵی ١٩٩٠ لە لایەن Chris Columbusـەوە دەرهێنراوە بە ڕۆڵگێڕانی سەرەکی ڕۆڵگێڕ Macaulay Culkin (ڕۆڵگێڕی Kevin McCallister). فیلمەکە باس لە ساتە وەختەکانی منداڵێک دەکات کە لە دووری خێزانەکەی و لە ماڵەوە بە تەنها ساتە وەختەکانی جەژنی کریسمس بەڕێ دەکات و دژی چەند ڕووداوێکی نەخوازراو دەبێتەوە. فیلمەکە ٢ بەشە، بەشی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنراوە و بەشی کۆتایی لە ساڵی ١٩٩٢ بە ڕۆڵگێڕانی سەرەکی هەمان ئەکتەر بەرهەم هێنراوە.

گووگڵ لە دواین ڕێکلامی ڤیدیۆیی بە ناوی Home Alone Again (دووبارە ماڵەوە بە تەنها) بۆ خزمەتگوزاری دەنگیی Google Assistant  لەسەر ئامێرەکانی Google Home Hub و Google Home Mini بە ڕۆڵگێڕانی کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە (Kevin McCallister)، هەندێک دیمەنی باوی فیلمەکە دووبارە دەکاتەوە. لە ڕێکلامەکەدا کەیڤن بە دوای دایک و باویکدا دەگەڕێت، لە پاشان پرسیار لە Google Assistant دەکات تا وەکو بزانێت لە ساڵنامەکەیدا چ ئەرکێکی ڕۆژانەی هەیە تا وەکو جێبەجێی بکات. لە پاشان هەریەکە لە پرسیارەکانی (سڵاو گووگڵ، دەرمانی ڕیش زیاد بکە بۆ لیستی کڕینەکانم) ، (سڵاو گووگڵ، بیرم بهێنەرەوە بۆ پاککردنەوەی ژوورەکەم) ، (سڵاو گووگڵ، ٢ پلە لە پلەی گەرمی ژوورەکە نزم بکەوە) لە خزمەتگوزارییەکە دەکات. دواین پرسیار کە کەیڤن لە Google Assistant ـی دەکات دەپرسێت؛ (سڵاو گووگڵ، دەست بە ئۆپەڕاسیۆنی کەیڤن بکە).

لە Google Assistant بپرسە؛ ?Hey Google, did I forget something. بزانە چی ڕوودەدات!

هیچ یادگارییەکت هەیە لەگەڵ فیلمەکەدا؟

25 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
155