ئەپڵ

چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە بێزارکەرەکەی iOS 12.1.2 بە شێوەیەکی کاتی

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە دوای بەرزکردنەوەی وەشانەکانیان بۆ iOS 12.1.2 ڕووبەڕووی کێشەی نەمانی ئینتەرنێتی سیمکارت و نەمانی هێڵی سیمکارتیان بوونەوە، بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە هەوڵی دەرهێنان و خستنە ناوەوەی سیمکارتەکانیان دەدا لەگەڵ کوژاندنەوە و هەڵکردنی ئایفۆنەکانیان و چەند هەوڵێکی تر. بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ سوود بوون و نەبوونە هۆی چارەسەر کردنی کێشەکە بۆیان.

لە ئێستادا ڕێگایەک هەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە بەشێوەیەکی کاتی و لە پێش بەردەستکردنی وەشانی چارەسەرکەر لە لایەن ئەپڵەوە، هەنگاوەکانی خوارەوە ئەنجام بدە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی کاتی.

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی Cellular یاخود Mobile Data
  • هەڵکردنی دوگمەی Cellular Data
  • کرتەکردن لە بەشی Wi-Fi Calling و کوژاندنەوەی (ئەگەر هەڵ بووە)
  • گەڕانەوە بۆ بەشی Cellular یاخود Mobile Data و کردنەوەی بەشی Cellular Data Options
  • کردنەوەی بەشی Enable 4G و لە پاشان هەڵبژاردنی Data Only

تێبینی: پێویستە لە دوای ئەنجامدانی هەنگاوەکان ئایفۆنەکەت بکوژێنیتەوە و هەڵی بکەیتەوە بۆ چەسپاندنی گۆڕانکارییەکان. هەروەها ئەمە چارەسەرێکی کاتییە و لە پاش ماوەیەک کێشەکە دووبارە ڕوو دەداتەوە، ڕەنگە لە هەندێک ئایفۆندا هەنگاوەکانی سەرەوە چارەسەری کێشەکە نەکات.

ئەگەر هەنگاوەکانی سەرەوە چارەسەری کێشەکەی بۆ نەکردیت، ئەوا پێویستە چاوەڕێی وەشانی داهاتووی iOS بکەیت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە.

25 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
155