هەواڵ
25, کانوونی یەکەم 2018
هواوەی لەمساڵدا 200 ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە

کۆمپانیای هواوەی چینی دەربارەی فرۆشی مۆبایلەکانی ئەوەی ڕاگەیاند کە ٢٠٠ ملیۆن یەکەی لە مۆبایلەکانی لەمساڵدا فرۆشتووە، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی کۆمپانیاکە. سەرکەوتنێکی چاوەڕوانکراو بووە چونکە هواوەی بە درێژایی ٨ ساڵ توانیویەتی ئاستی فرۆشی مۆبایلەکانی بە ملیۆن بەرز بکاتەوە. لە یەکەم ساڵی فرۆشتنیش لە مێژووی کۆمپانیاکە ٣ ملیۆن مۆبایلی هواوەی فرۆشرا بوو.
هەرچەندە فرۆشتنەکانی هواوەی لە ئەمریکا ڕێگەی لێگیراوە، بەڵام ئەمە کاریگەری نەبووە لەسەر کۆمپانیاکە بەڵکو توانی ببێتە دووەم کۆمپانیا پێش ئەپڵ لە بەرهەمهێنانی مۆبایل و فرۆشتنی لەمساڵدا.
هواوەی ئاماری فرۆشتنی مۆبایلەکانیشی بە درێژایی ٨ ساڵ ئاشکرا کرد، کە وەک دەبینرێت هواوەی فرۆشتنەکانی کەمی نەکردووە و ساڵ بە ساڵ زیاتر مۆبایلی فرۆشتووە. فرۆشتنەکان لەم چەند ساڵەی پێشوودا بەم شێوەیە بووە:
- لە ٢٠١٠ـدا ٣ ملیۆن .
- لە ٢٠١١ـدا ٢٠ ملیۆن
- لە ٢٠١٢ـدا ٣٢ ملیۆن.
- لە ٢٠١٣ـدا ٥٢ ملیۆن.
- لە ٢٠١٤ـدا ٧٥ ملیۆن.
- لە ٢٠١٥ـدا ١٠٨ ملیۆن.
- لە ٢٠١٦ـدا ١٣٩ ملیۆن.
- لە ٢٠١٧ـدا ١٥٣ ملیۆن.
- لە ٢٠١٨ـدا ٢٠٠ ملیۆن.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.