هەواڵ
25, کانوونی یەکەم 2018
لینۆڤۆ بیستۆکی Thinkplus Pods Oneـی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای لینۆڤۆ بەناوبانگە بە بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەرەکان و تا ڕادەیەکیش بە مۆبایلەکان، بەڵام وا دیارە دەیەوێت بێتە نێو بازاڕی بیستۆکەکانیشەوە، کۆمپانیای ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی بیستۆکە نوێیەکەی بە ناوی Thinkplus Pods One و وا دیارە تایبەتە بەو کەسانەی وەرزشوانن، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی بیستۆکەکە ئەوا توانای بەرگەگرتنی ئاوی هەیە هەتاوەکو ڕێژەیەکی دیاریکراو بە مانای ئەوەی گەر بەکارهێنەر لە کاتی ڕاهێناندا ئارەق بکاتەوە کێشە بۆ بیستۆکەکە دروست نابێت.
هەروەها لە بەشی سەرەوەی بیستۆکەکە خاوەنی دوو ڕاگرە و لە ڕێگایەوە زیاتر جێگیر دەبێت لە گوێی بەکارهێنەردا بەمەش پارێزراوتر دەبێت لە کەوتنە خوارەوە لە کاتی ڕاهێنانە سەخت و زۆرەکان، لەگەڵ ئەمانەشدا پاتریەکەی توانای کارکردنی هەیە هەتاوەکو 10 کاتژمێر لە بەکارهێنانی بەردەوام و پشتگیریش لە بلوتوس وەشانی 5.0 دەکات و بەردەستە بە دوو ڕەنگ ئەوانیش سوور و ڕەشن، لە بارەی نرخیشەوە ئەوا بە تەنها لە بازاڕەکانی چیندا بەردەستە بە نرخی 299 یوانی چینی واتە نزیکی 44$ دۆلاری ئەمریکی.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.