ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپێکی نوێ و بەهێزی بەڕێوەبەری فایلەکان بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە

دەستەی پەرەپێدەری PishroDevs ئەپێکی نوێی بەڕێوەبەری پەڕگە و فایلەکانیان بە ناوی MiXplorer Silver ڕاگەیاند بە وەشانی تەواوەتیەوە بۆ سیستەمی ئەندرۆید. ئەپەکە دەتوانرێت وەکو بوخچەیەک پێناسە بکرێت چونکە بە کۆمەڵێک پێوەکراوەی زیپکردن و ئەرشیفکردنی فایلەکانی وەکو SMB2 بەردەستە. بێگومان زۆرترین تایبەتمەندییەکانی وەکو بەڕێوەبەری فایلەکان لەخۆی گرتووە، ئەمانەی خوارەوە گرنگترینەکانن:

  • ئاسانی بەکارهێنان لەگەڵ بوونی دەستکاری بە پێی خواستی بەکارهێنەر، بۆ نمونە هەڵبژاردنی ڕەنگی ئەپەکە.
  • ڕێکخستن و چالاککردن و ناچالاککردنی گشت بژاردەکانی لیستی سەرەکی و کردارەکان.
  • پشتگیریکردنی بێ سنور لە کردنەوەی فایلەکان.
  • بوونی شێوەی دوو پانێلی لەسەر ئاستی ئاسۆیی بۆ ئاسان گواستنەوەی پەڕەگە و فایلەکان بە ڕاکێشان و پێدانان واتە Drag و Drop.
  • ئاسان ئەنجامدانی کردارەکانی لەبەرگرتنەوە و گواستنەوە و … هتد.
  • پێشاندان و ڕێکخستنی جیاواز بۆ هەر فۆڵدەرێک.
  • بزوێنەری گەڕانی پێشکەوتوو.
  • دەستکاریکەری SQlite.
  • هەناردەکردن Export و هاوردەکردنی  Import گشت ڕێکخستەکان و دڵخوازکراوەکان.
  • پشتگیری کردنی لە گشت لەم فۆڕماتانەی زپیکردن: 7z and Zip / Zip64 (splitted-encrypted), TAR, TAR.GZ, TAR.BZ2, GZIP, BZIP2, ZZ, LZ4, CHM, CPIO, CramFS, DMG, EXT, FAT, GPT, HFS, HEX, ISO, LZH, LZMA, MBR, VMDK, XAR and Z.
  • دەستگەیشتن بە ١٩ خزمەتگوزاری هەوری وەکو گووگڵ درایڤ و درۆپ بۆکس.
  • خوێنەری پی دی ئێف.
  • دەستکاریکەری بەهێزی دەق و کۆدنوسین.
  • پشتگیری لە پێشاندانی ژمارەیەک لە فۆڕماتی وێنەی وەکو: GIF و SVG و TGA و ICO و زیاتریش.
  • ئیشپێکەری دەنگی بەهێز بە پشتگیری لە VLC decryption.
  • ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش ناوەزە لەم بەڕێوەبەری فایلە بوونی هەیە.

لە کۆتایدا، ئەپی MiXplorer Silver بەبێ بەرامبەر بەردەستە بۆ داگرتن، بەڵام بۆی هەیە هەندێک لە پێوەکراوەکانی ناو ئەپەکە بە پارە بن. بەم بۆنەیەوە، ئەگەر ئارەزووی تاقیکردنەوەی ئەپەکە دەکەیت لەم بەستەرە کرتە بکە بۆ داگرتنی لە گووگڵ پلەی.

سەرچاوە:

25 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1095