ماک 25, كانونی یه‌كه‌م 2018

10 باشترین ئەپەکانی macOS بۆ ساڵی 2018

درووستکردن و پەرەپێدانی ئەپەکان لە لایەن گەشەپێدەرانەوە بۆ سیستەمی macOS و ئامێرەکانی ماک پێی ناوەتە هەنگاوێکی باش بە تایبەت لەمساڵدا. بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠١٨ و چوونە نێو ساڵی ٢٠١٩ ـەوە کەی ئای تی ئێن ١٠ باشترین ئەپەکانی ساڵی ٢٠١٨ دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی سیستەمی macOS و ئامێرەکانی ماک.

  • Bartender 3

هەندێک کات زۆری وێنۆچکەکانی سەر شریتی لیستی ماکەکەت بێزارت دەکات، ئەم ئەپە کام لە وێنۆچکانەت بوێت بۆت کۆ دەکاتەوە و دەیکاتە نێو یەک وێنۆچکەوە، بە کلیک کردن لێی گشت ئەو وێنۆچکانە دەردەکەون کە کۆت کردبوونەوە.Animated GIF

 

نرخ: ١٥$.

داگرتن


  • Amphetamine

ڕێگەت پێ دەدات لە شریتی لیستی ماکەکەتەوە کاتی خەوتن (Sleep Time)ـی ماکەکەت دەستکاری بکەیت بۆ هەر کاتێک کە بتەوێت، بەبێ چوونە سەر ڕێکخستنەکانی ماکەکەت.

نرخ: خۆڕایی

داگرتن


  • Dropzone 3

ڕێگەت پێ دەدات بە ئاسانی و لەسەر شریتی لیستی ماکەکەت فایل و فۆڵدەرەکان لەبەر بگریتەوە و بیانگوازیتەوە و هاوبەشییان پێ بکەیت، هەروەها بە ئاسانی ئەپەکان بکەیتەوە و پەیوەستی ماڵپەڕ و خزمەتگوزاریە هەورییەکان ببیت.

نرخ: ٩.٩٩$

داگرتن


  • Google Chrome

وێبگەڕە بەناوبانگەکەی گووگڵ، یەکێکە لە خێراترین وێبگەڕەکان بۆ ئامێرەکانی ماک. توانای هەیە خودکارانە زانیارییەکانت، مێژوو، نیشانکەر و کۆتا گەڕانەکانت بۆ پاشەکەوت بکات.

نرخ: خۆڕایی

داگرتن


  • Magnet

هەندێک کات ڕێکخستنی پەنجەرە کراوەکان ئاسان نین، ئەم ئەپە بە ئاسانی گشت پەنجەرە کراوەکانت بۆ ڕێک دەخات

نرخ: ٠.٩٩$.

داگرتن


  • Evernote

دەتوانیت ئەم ئەپە لە جیاتی ئەپی Notes بەکاربهێنیت بۆ نووسینی تێبینیەکانت، خاوەن چەندان تایبەتمەندی نایابە و تێبینیە نوسراوەکانت بۆ پاشەکەوت دەکات، هەروەها خاوەن باری تاریک (Dark Mode)ـیشە.

نرخ: خۆڕایی

داگرتن


  • Pixelmator

یەکێک لە باشترین ئەپەکانی macOS ـە بۆ دەستکاریکردنی وێنەکان، لەگەڵ ئەم ئەپە دەتوانرێت بە ئاسانترین شێوە وێنەکان دەستکاری بکرێن، هەروەها پشتگیری لە Touch Bar ـی ماک بووکە نوێیەکانیش دەکات.

نرخ: ٢٩.٩٩$

داگرتن


  • Spotify

ئەپەکە تایبەتە بە میوزیکە جیهانییەکان، کۆگایەکی دەوڵەمەندە بە میوزیک و دەتوانرێت بە ئاسانی گەڕان بۆ میوزیکەکان ئەنجام بدرێت تێیدا، میوزیکت بۆ پێشنیار دەکات بە پێی بار و هەست لەگەڵ هەبوونی چەند تایبەتمەندییەکی تر.

نرخ: خۆڕایی (هەژمار مانگانە بە نرخی ٩.٩٩$ و زیاتر)

داگرتن


  • VLC

لێدەرێکی باش و خێرایە بۆ کردنەوەی پەڕگە ڕەنگاڵەکانی وەک (mp3 ،mp4 ،flv، هتد…) ، دەتوانرێت وەکو جێگرەوەی Quicktime سودی لێ ببینرێت، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوە کراوەیە.

نرخ: خۆڕایی

داگرتن


  • Atom

تایبەت بە گەشەپێدەران، باشترین ئەپ بۆ نووسین و دەستکاری کردنی کۆدەکان، بڕگە جیاوازەکانت بۆ ڕەنگ دەکات بۆ ناسینەوە و زیاتر سەرنجدان لەسەر کۆدە نووسراوەکان.

نرخ: خۆڕایی

داگرتن

 

بۆچونی تۆ