ئای ئۆ ئێس
4, كانونی دووه‌م 2013
هاككه‌ر Pod2g: جه‌یلبرەیكی ووشانی 6 پشتگیری له ئایفۆنی 5 ناكات.

Pod2G ئه‌و هاککهرهیه که له‌گه‌ڵ تیمی (Chronic-Dev Team) کار ده‌کات بۆ جه‌یلبره‌یک بۆ سیستمی iOS6 و ئامێره تازه‌كان كه گرنگترینیان iPhone 5ــه هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری ناوبراو ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر تویتەری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕاگه‌یاند كه دڵگرانه له شكست هێنان و نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جه‌یلبرێكی ڕێك و پێك بۆ iPhone 5 ده‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌مڕۆ دێت كه له‌گه‌ڵ هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ر ( i0n1c ) ئاڵوگۆڕیکرد.
هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ر ( i0n1c ) ده‌ڵێت: ئامێری ئایفۆنی 5 هه‌رگیز جه‌یلبرێك ناكرێت هه‌روه‌ك گووتی ئه‌مه شتێكی باش ده‌بێت چونكه ده‌بێته هۆی چه‌ند ده‌ستكاری كردنێكی نوێی سيسته‌می iOS. ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه هاككه‌ر Pod2g ئاماژەی پێداوە و ئه‌وانه‌ی كه له دواییه كه هاككه‌ر (i0n1ic) ئاماژەی پێداوە له‌و دواییانه‌دا زۆر كه‌س داوای جهیلبرێكم لێ ده‌كه‌ن له‌م ڕۆژانه‌ی داهاتوو دا به فه‌رمی بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه زیاتر له 400 ملیۆن ئامێری iOS فرۆشراوه له پێشتردا، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌میان جه‌یلبرێك كراون كه له 1% تێپه‌ر ناكات، بۆچی كۆمه‌ڵگای iOS ئه‌و گۆڕانكاریانه ناكات كه جه‌یلبرێك ده‌یكات؟ وه‌ڵامی هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ر (Pod2g) ئاسان بوو: ترس له‌وه دا بوو كه نه‌زانرێت چۆن بكرێت، جه‌یلبرێك دزی نیه هاككه‌ره‌كان دژی دزین به‌ڵام جه‌یلبرێك بریتیه له چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی نوێ كه بوونی نیه له iOSــدا.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه هاككه‌ری ناوبراو هه‌ستاوه به كارپێكردن له‌سه‌ر بنه‌مای (#weWantAnOpeniOS) كه هه‌ڵده‌ستێت به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ به‌شێكی گه‌وره له به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می iOS سه‌باره‌ت به سیسته‌می داهاتوو كه بریتی ده‌بێت له IOS 7 بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سیسته‌مه تازه‌یه‌دا چه‌ند گۆڕانكاری و ده‌ستكاریه‌كی گرنگ بكرێت یان نا.؟
به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و سیسته‌می IOS 7ــی به سیسته‌مێكی كراوه ده‌وێت له ڕێی چه‌ندین گۆڕانكاری كه ئه‌مڕۆ هه‌ستا پێی، وه ئه‌مه‌ش وا ده‌ری ده‌خات هه‌واڵێكی خۆش بێت بۆ هه‌موو سیسته‌مه‌كانی داهاتوو كه كراوه بن یان ده‌ستكاری كردنێك بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه.
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه: Mhamad Nuri
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.