مێسنجەرەکان

ئەپی چات و گفتوگۆ WeChat تایبەتمەندی ستۆری بۆ زیادکرا

دوێنی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، ئەپی چات و گفتوگۆی بەناوبانگ ناسراو بە ویچات نوێکاریەکی نوێی پێگەیشت، کە بە یەکێک لە گەورەترین نوێکاریەکان دێتە هەژمار لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە تا ئێستا. ئەمەش بەهۆی زیادکردنی تایبەتمەندی ستۆرییەکان بە ناوی Time Capsule، کە هاوشێوەی سناپچات و ئینستەگرامە و بە گرنگترین نوێکاری دادەنرێت لەم وەشانە و لە خوارەوە ئاماژە بە وردەکاری زیاتر دەکەین.

بە هەمان شێوەی ئیسنتەگرام، تایبەتمەندی Time Capsule ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە بڵاوکردنەوەی ١٥ چرکە ڤیدیۆ، و لە دوای ٢٤ کاتژمێر ون دەبێت. ئەمە و ئەگەر ڤیدیۆیەکی تۆمارکراو بخەیتە Time Capsuleـەوە، ئەوا کۆمەڵێک ئامراز و زیادکراوە دێنە بەردەست بۆ ئەوەی بتوانی بۆ ڤیدیۆکەتی زیادبکەیت، بۆ نمونە، ئیمۆجی یان ستیکەر یان پارچەیەک مۆسیقا، ئەمە و پێشنیاری دەنگ بە پشت بەستن بە ناوەڕۆکی ڤیدیۆکە.

ئەم نوێکاریەی ئێستای ویچات لە کاتێکدایە، کە کۆمپانیای تێنست ماوەیەکی زۆر کورتە ئەپی تیکتۆکی خستۆتە بازاڕی ئەپەکانی بواری ڤیدیۆ، کە بە یەکەم ڕکابەری ویچات دێتە هەژمار. ئەمە هەرچەندە، چاودێرانی بواری تەکنەلۆژیا پێیان وایە ئەم نوێکاریە تازەیەیی ویچات هیچ هیوا بەخش نییە بۆ ئەو بوارە، چونکە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندیە تازەیە بە ئاسودە نابینن بۆ بەکارهێنەران.

بۆ بینینی ستۆریەکان، پێویستە بچیتە هەژماری بەکارهێنەران، و لەوێ پەنجە لە دوگمەی شینی بچوک بدە بۆ سەیرکردنی، و بۆ بینینی کۆمێنتی سەر ستۆریەکانی خۆت پێویستە بچیتە سەر هەژمارەکەی خۆت. سەباری ئەم تایبەتمەندییە، ڕووپەڕی ئەپەکە ڕێکترخراوەتەوە، و هەروەها ڕووکاری تاریک بە ڕووکاری ڕووناک ئاڵوگۆڕی پێکراوە بە بوونی هەندێک نیشانەی سادەوە. شایەنی باسە، کۆمپانیای پشتی ویچات ئاماژە بەوە دەکات لە ئێستادا نزیکەی ١,٠٨ ملیار بەکارهێنەری چالاکیان هەیە بە شێوەی ڕۆژانە لە ئەپی ویچاتدا.

سەرچاوە :

25 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1169