شاومی 26, كانونی یه‌كه‌م 2018

شاومی وەشانی جێگیری Android Pie ـی ڕەوانەی مۆبایلی Mi A1 کرد

شاومی یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە هەنگاوێکی باشی ناوە بۆ ڕەوانە کردنی وەشانی Android Pie بۆ مۆبایلە ئاست بەرز و ئاست مامناوەندەکانی، لە دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٥ ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیاکە وەشانی Android Pie ـی بە شێوەی تاقیکاری ڕەوانەی مۆبایلی ئاست مامناوەندی Mi A1 کرد، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانەکەی بە شێوەیەکی جێگیر ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە کرد لە سەرتاسەری جیهاندا.

وەشانە ڕەوانە کراوەکەی مۆبایلی Mi A1 قەبارەی ١٠٧٤.٩ مێگابایتە، خۆی دەبینێتەوە لە زیادکردنی ڕادیۆی FM، لەگەڵ گونجاندنی زیاتری باتری و ڕووناکی و چەند نوێکاری و چاکسازییەکی تر.

لە ئێستادا وەشانەکە ڕەوانەی زۆرینەی بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە کراوە لە جیهاندا. بەم شێوەیە پشکنین بۆ وەشانەکە بکە و دایبەزێنە(ئەگەر بە دەستت گەیشتووە)؛

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی About Phone
  • كردنه‌وه‌ی بەشی Software Updates

وەشانەکەت بەدەست گەیشتووە؟ گۆڕانکارییە دیارەکان چین؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ