سیستەمی وەگەرخەر 26, كانونی یه‌كه‌م 2018

وەنپڵەس وەشانی Android Pie ـی ڕەوانەی هەردوو مۆبایلی OnePlus 5 و OnePlus 5T کرد

لە دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆ هەبوو کە گوایە وەنپڵەس وەشانی Android Pie ڕەوانەی هەردوو مۆبایلی OnePlus 5 و OnePlus 5T دەکات، دوا جار و لە ئەمڕۆدا وەشانەکە لە ڕێگای ڕووکاری OxygenOS ـەوە گەیشتە دەست ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی هەردوو مۆبایلی OnePlus 5 و OnePlus 5T.

وەشانە ڕەوانە کراوەکەی هەردوو مۆبایلە مۆدێل ٢٠١٧ ـەکەی وەنپڵەس لە ڕێگای ڕووکاری OxygenOS ـە ڕەوانە کراوە و وەشانی ژمارە 9.0.0 ـە و قەبارەی ١٧٤٢ مێگابایتە. لە وەشانەکەدا چەند تایبەتمەندییەک زیادکراوە و چەند گۆڕانکارییەک ئەنجامدراوە، ئەوانیش بریتین لە؛

  • زیادکردنی جوڵاندنێکی نوێ بۆ ڕێنیشاندەر (تەنها بۆ OnePlus 5T).
  • زیادکردنی باری ئاگادارکەرەوەی دەق (لە کاتی یاری کردندا).
  • زیادکردنی ئاگادارکەرەوە بۆ ئەپە پەیوەندییە نابنەڕەتییەکان (لە کاتی یاری کردندا).
  • چاکسازی لە تایبەتمەندی Do Not Disturb.
  • زیادکردنی پشتگیری کامێرا بۆ خزمەتگوزاری Google Lens.
  • لەخۆگرتنی ئاسایشی ئەندرۆیدی مانگی ١٢ـی ٢٠١٨.

بەم شێوەیە پشکنین بۆ وەشانەکە بکە و دایبەزێنە(ئەگەر بە دەستت گەیشتووە)؛

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی About Phone
  • کردنەوەی بەشی Software Updates

لە ئێستادا وەشانەکە ڕەوانەی زۆرینەی بەکارهێنەرانی هەردوو مۆبایلەکەی وەنپڵەس کراوە. ئەگەر یەکێکیت لەوانەی کە تاوەکو ئێستا وەشانەکەت بەدەست نەگەیشتووە، پێویستە تا چەند ڕۆژێکی کەمی دیکە چاوەڕێ بکەیت بۆ بەدەست گەیشتنی وەشانەکە بۆ مۆبایلەکەت.

وەشانەکەت بەدەست گەیشت؟ ئەزموونێکی چۆنە؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ