هەواڵ 26, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئۆنەر مۆبایلی Honor View 20ـی بە چاڵی ڕوونما و پڕۆسێسەری Kirin 980ـەوە ڕاگەیاند

پاش زنجیرەیەکی دوور و درێژ لە هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە Honor View 20، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆنەر بە فەرمی مۆبایلەکەی نمایشکرد لە چین، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەوا خاوەنی چاڵی ڕوونمایە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیر کراوە و لە بەشی پشتەوەش خاوەنی دوو کامێرایە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و تێهەڵکێش کراوە لەگەڵ هەستەوەری سێ دووری 3D ToF، جێگای ئاماژە پێدانیشە ئۆنەر هەستاوە بە لابردنی چینی LGP لە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە بەڵام سەرجەم بەشەکانی دیکەی POL و OCA و کاریگەری ڕەنگەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.

لە بەشی پشتەوەش خاوەنی ڕووکارێکی سێ دووریە و لەگەڵ جووڵاندنی مۆبایلەکە ڕەنگەکانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت ئەمەش لە ڤیدیۆکەی سەرەوەدا تێبینی دەکرێت، بە گەڕانەوەش بۆ هەستەوەری سێ دووری پەیوەستکراو لەگەڵ کامێرای پشتەوە ئەوا بە یاریدەدەری پڕۆسێسەری HiSilicon Kirin 980 دەتوانێت پێکهاتەی سێ دووری دروست بکات هەتاوەکو بەکارهێنەر بە ئاسانی وێنە چرکێندراوەکانی بدۆزێتەوە، سەبارەت پاتریش مۆبایلەکە خاوەنی پاتریەکە بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 22.5 وات واتە لە ماوەی نیو کاتژمێردا لە سەدا 55%ـی مۆبایلەکە بارگاوی دەبێتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی +FullHD
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری HiSilicon Kirin 980
  • ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
  • بیرگە: 128 یان 256 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی هەتاوەکو 256 گێگابایت
  • کامێرای پێشەوە: 25 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و پەیوەستکراوە لەگەڵ هەستەوەری سێ دووری 3D ToF
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری Magic UI 2.0
  • توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرای 22.5 وات واتە لە ماوەی نیو کاتژمێردا لە سەدا 55%ـی مۆبایلەکە بارگاوی دەبێتەوە
  • ڕەنگ: شین و سوور و ڕەش
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوە
  • نرخ: 435$ بۆ جۆری 6GB/128GB و 510$ بۆ جۆری 8GB/128GB و 580$ بۆ جۆری 8GB/256GB
  • بەرواری بەردەستبوون: لە 28/12/2018 بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن لە چین و لە بەرواری 22/1/2019 بەردەست دەبێت لە هەموو جیهاندا

سەرچاوە:

  • GSM Arena
تاگەکان Honor View 20
بۆچونی تۆ