ئەپڵ 26, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئەپڵ دەیەوێت ئایفۆنی داهاتوو بە چاڵی ڕوونما و پشتگیری لە هێڵەکانی 5G ڕابگەیەنێت

وا دیارە زۆرینەی کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی جۆرێکی تایبەت لە مۆبایلەکانیان کە پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G دەکات، کۆمپانیای ئەپڵیش وا دیارە دەیەوێت ببێتە یەکێک لەم کۆمپانیایانە، بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکان لە لایەن دزەپێکەری بەناوبانگ Ice Universe کۆمپانیای ئەپڵ لە پلانیدایە بە هاتنی ساڵی 2020 ئایفۆنە نوێیەکەی بە چاڵی ڕوونما و پشتگیری کردنی بۆ هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G ڕابگەیەنێت.

ئەمەش دەبێتە یەکەم ئایفۆنی ناوازەی کۆمپانای ئەپڵ کە بەم دیزاینەوە ڕابگەیەنرێت، هەروەها Ice Universe ئاماژەشی بەوەدا ساڵی 2020 ئەپڵ ئەم جۆرەی ئایفۆن بەردەست دەکات لە بازاڕەکانی وڵاتی چین و ساڵی 2019ـش وا دیارە بەردەوام دەبێت لە ڕاگەیاندنی ئایفۆنەکانی بە هەمان دیزاینی پێشووی کە تێیدا نۆچ لە بەشی سەرەوەی ڕوونما بوونی هەیە.

تاگەکان 5G Apple
بۆچونی تۆ