سامسۆنگ

دزەپێکردنی چەند وێنەیەکی زیندووی مۆبایلی Galaxy S10

هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگ Galaxy S10 بەردەوامە و ئەمڕۆش نوێترین وێنەی مۆبایلەکە دزەیپێکرا، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە دیزاینی مۆبایلەکە بە تەواوەتی جیاوازە لەگەڵ دیزاینی پێشبینیکراو کە لە ماوەی ڕابردوودا بڵاوکرابوویەوە بە شێوەیەک لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا مۆبایلەکە بە ڕوونمایەکی قەبارە 6.11 ئینج دەردەکەوێت لە کاتێکدا پێشووتر Ice universe ئاماژەی بەوەدابوو کە ڕوونمای Galaxy S10 بە قەبارەی 6.44 ئینج دەبێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت Galaxy Note 10 قەبارەی ڕوونماکەی لە نێوان 6.4 بۆ 6.7 ئینج بێت و Galaxy S10 Liteـش بە قەبارەی 5.75 ئینج بێت، هەروەها Galaxy S10 وا دیارە خاوەنی ڕوونمایەکی تا ڕادەیەک هاوشێوەی مۆبایلی Galaxy A8s دەبێت ئەمەش بە پێی ئەو وێنانەیە کە ئەمڕۆ دزەپێکراون.

26 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
535