10
ئەپ و نەرمەکاڵا 26, كانونی یه‌كه‌م 2018

هواوەی ئەپێکی نوێ ڕادەگەیەنێت بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵانەی توانای بیستنیان نییە

خوێندنەوە لەوانەیە لە لای زۆرینەمان کێشەیەکی گەورە نەبێت بەڵام کاتێک پەیوەندی بەو کەسانەوەیە کە توانای بیستنیان نییە ئەوا کێشەیەکی گەورەیە بە تایبەتیش ئەگەر منداڵ بن، چونکە لەوانەیە دایک و باوک یاخود مامۆستا زمانی ئاماژەکردن نەزانن هەتاوەکو بە شێوەیەکی گونجاو نووسراوەکان بگوێزنەوە بۆ منداڵە نابیستەکە، هەر لەم بارەیەشەوە کۆمپانیای هواوەی وا دیارە دەیەوێت هاوکاری ئەو منداڵە نابیستانە بکات لە خوێندنەوەی کتێبەکاندا هەر بۆیە هەستا بە بڵاوکردنەوەی ئەپی Huawei StorySign.

کاری ئەپەکە خۆی دەبینێتەوە لەوەی کە پشت دەبەستێت بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بە شێوەیەک کاتێک کامێرای مۆبایلەکە ئاڕاستەی کتێبی منداڵەکە دەکەیت ئەوا ڕاستەوخۆ ئەپەکە هەڵدەستێت بە وەرگێڕانی ڕستەکان بۆ زمانی ئاماژە ئەمەش لە ڕێگای کەسایەتیەکی کارتۆنیەوە، ئەپەکە لە ئێستادا پشتگیری لە زۆر کتێب ناکات و تەنها 10 زمانیش لە خۆدەگرێت هەر بۆیە لەوانەیە سوودێکی زۆری نەبێت، بەڵام ئەوە لە بیرنەکەین ئەپەکە تەنها لە سەرەتادایە و بە دڵنیایشەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا پشتگیری زیاتری لێدەکرێت.

بۆ ئەوەی لە پوختەی چۆنیەتی کارکردنی ئەپەکە تێبگەیت تەماشای ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکە:-

بۆچونی تۆ