رەقەکاڵا

کۆمپانیای nVidia بە نیازە گرافیک کاردی GeForce RTX 2060 لە پێشانگای CES 2019 نمایش بکات

نوێترین دەنگۆکان ئەوە دوپات دەکەنەوە کە کۆمپانیای nVidia بە نیازە GeForce RTX 2060 لە پێشانگای CES 2019 نمایش بکات، کە جۆرێک دەبێت جیاواز دەبێت لە تایبەتمەندی بیرگە و نرخدا.

دەنگۆی هەڵسەنگێنەرەکان Benchmarks ئەوە دەخەنەڕوو کە نەوەی نوێی ئەو گرافیک کاردە ناوی GeForce RTX 2060 دەبێت، و ئەمڕۆش لە ڕێگەی Gigabyte لە EEC جەخت لە تۆمارکردنی ٤٠ نمونە لەو گرافیک کاردە کرایەوە.

هەر یەک لەو نمونانەی GeForce RTX 2060 تۆمارکراون لە ڕووی نرخ و بیرگەوە یان لە ڕووی تایبەتمەندی بیرگەوە جیاوازن، کە بە قەبارەکانی ٦ و ٤ و ٣ گێگابایت لەو هەڵسەنگێنەرانە دەرکەوتوون.

ئەمە سەربارەی ئەوەی هەر لە هەڵسەنگاندنەکەدا جیاوازی نێوان لە بیرگەی ڤیدیۆیی GDDR6 ، GDDR5X یان GDDR5 بینراوە. دەرئەنجامی ئەم جۆرایەتیەی GeForce RTX 2060 کە لەو هەڵسەنگاندنانە بینراوە واتای ئەوەیە چاوەڕوانی نرخی جۆراوجۆریش دەکرێت، کە لەوانەیە بژاردەی زیاتربمان لە چاو زنجیرەی RTX 20 بخاتە بەردەست کە خۆی بە نرخی بەرز بەردەست کرا.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم گرافیک کاردە نوێیە، GeForce RTX 2060، لە لایەن ئینڤیدیاوە لە پێشانگای CES نمایشدەکرێت،کە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە مانگی ١ بەرێوەدەچێت، لەبەرئەوە ئێمەش چاوەڕوانی زانیاری زیاترین لە ساڵی داهاتوو دەربارەی ئەم گرافیک کاردە.

سەرچاوە:

26 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1061