ئاسایشی ئەلیکترۆنی
27, كانونی یهكهم 2018
یاری PUBG زیاتر لە 30 هەزار هەژمار بەهۆی بەکارهێنانی فێڵ و ساختەکارییەوە دادەخات

پەرەپێدەری یاری PUBG، کە کۆمپانیای Tencentـی چینییە، بڕیاری داخستنی زیاتر لە ٣٠ هەزار هەژماری داوە کە تاوانبارن بە بەکارهێنانی کۆی فێڵ و ساختەکاری لە یاریەکەدا. کۆمپانیا بۆ ڕێگری کردن لەم جۆرە کردارانە ڕێوشوێنی گرتووەتە بەر و سیستەمی دژەساختەکاری جێبەجێکردووە.
شایەنی باسە، لەم هەنگاوەیاندا هەژماری چەند یاریکەرێکی پێشکەوتووی لە نێو هەژمارە ڕاگیراوەکاندا هەیە، و چاوەڕوان دەکرێت ئەم داخستنە گشت سەکۆکانی وەکو ئێکسبۆکس و کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانیش بگرێتەوە.
دیارە وەکو هەر کۆمپانیایەکی تر، کۆمپانیای پەرەپێدەری یاری پەبجیش هەمان هەنگاوی پارێزگاری ئاسایشی گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگەری لە بەکارهێنەرانی یاریەکە بکات لە بەکارهێنانی هاک و هاوشێوەکانیان.
بێگومان لەڕێگە جیاجیاکانی هاککردنەوە، یاریکەران دەتوانن زانیاری دەربارەی یاریکەریانی تر دەست بخەن لە ڕێگەی تۆڕەکانی VPNـی لایەنی دەرەکییەوە، ئەمەش واتای وایە هاکەران دەتوانن شوێنی دروستی یاریکەران لە یاریکە دەست بخەن لەسەر ڕوونمایەکی تر یان ئەپێکی تر، کە ئەمەش ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ ئەوان تا شوێنەکەیان بزانن و یاریکەرانی تر بکوژن و ببنە براوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!