10
ئای ئۆ ئێس 27, كانونی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

ئەپێکی نوێ ئامارەکانی ساڵی 2018 ـی Apple Music ـەکەت نیشان دەدات

ئەپڵ تاوەکو ئێستا ئاماری ساڵانەی بۆ بەژداربووانی خزمەتگوزاری Apple Music زیاد نەکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ئەپی Spotify ـدا لەگەڵ نزیک بوونەوە لە کۆتایهاتنی ساڵەکە ئامارەکانی زۆرترین گۆرانییە گوێ لێ گیراوەکان و دڵخوازترین گۆرانیبێژ و چەندانی دیکە نیشانی بەژداربووانی دەدات. لەگەڵ بەردەستکردنی ئەپی Music Year in Review چیدیکە بەدەست خستنی ئاماری ساڵانە بۆ بەژداربووانی Apple Music ـیش ئەستەم نابێت.

ئەپی Music Year in Review چەند ڕۆژێکی کەمە لە کۆگای ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستکراوە و هاوشێوەی تایبەتمەندی Wrapped ـی نێو ئەپی Spotify ـییە، ئەپەکە ناوی باشترین گۆرانیت پێ نیشان دەدات کە گوێت لێ گرتووە لە ساڵی ٢٠١٨ ـەدا لەگەڵ ژمارەی جارەکانی گوێ لێ گرتنی گۆرانییە، هەروەها باشترین چەشنی گۆرانی و ناوی باشترین گۆرانیبێژ و  ٥ باشترین گۆرانیت پێ نیشان دەدات کە لە ساڵەکەدا گوێت لێ گرتوون.

بەکارهێنانی ئەپەکە ئاسانە، سەرەتا ئیمەیڵەکەتی تێدا دەنووسیت و پاشان پەیوەستی ئەپی Apple Music دەبێت. هەروەها دەتوانیت ئاماری ساڵەکەت پاشەکەوت بکەیت، یاخود هاوبەشی هەردوو تۆڕی تویتەر و ئینستەگرامی بکەیت.

ئەپەکە نرخی خۆڕاییە و قەبارەی ١٤.٨ مێگابایتە، گونجاوە لەگەڵ وەشانی iOS 11.0 و نوێتر. کرتە بکە بۆ داگرتن.

 

 

بۆچونی تۆ