10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 27, كانونی یه‌كه‌م 2018

لە دوای کەمتر لە مانگێک لە ڕاگەیاندنی، نرخی PlayStation Classic بۆ نیوەی دابەزی

لە ڕێکەوتی ٣ی ئەم مانگە کۆمپانیای سۆنی بە فەرمی ئامێری PlayStation Classicی ڕاگەیاند، بە سەرسوڕمانییەوە نرخی ١٠٠ دۆلار بوو کە بێگومان لە NINTENDO NES و SNES Classics زیاتربوو کە نرخیان ٦٠ دۆلار و ٨٠ دۆلارە، بەڵام زۆری نرخی PlayStation Classic چیتر کێشە نییە چونکە لە ئێستادا زۆرینەی فرۆشیارەکان ئامێرەکەیان بە نرخی ٦٠ دۆلار لەلا دەست دەکەوێت کە ٤٠% کەمترە لە نرخی سەرەتای.

بێگومان ئەم جۆرە داشکاندنانە لەوانەیە زۆر درێژە نەکێشن، لەبەرئەوە ئەگەر ئارەزووی کڕینی PlayStation Classic دەکەیت ئێستا کاتێکی گونجاوە و دەتوانیت لەم بەستەرەوە لە ئەمەزۆن بیکڕیت، یان لەم بەستەرەوە لە ماڵپەڕی تر بیکڕیت.

پلەیستەیشن کلاسیک جۆرێکی بچوکی هاوشێوەی ئەو ئامێرەیە کە لە کوردستان بە پلەیستەیشن یەک ناسراوە و لە ساڵی ١٩٩٥ لە لایەن سۆنیەوە ڕاگەیاندرا. لە ئێستادا پلەیستەیشن کلاسیک بە ٢٠ یاریەوە و دوو دەسکەوە بەردەستە، ئەمانەی خوارەوەش یارییەکانن:

  • Battle Arena Toshinden
  • Cool Boarders 2
  • Destruction Derby
  • Final Fantasy VII
  • Grand Theft Auto
  • Intelligent Qube
  • Jumping Flash
  • Metal Gear Solid
  • Mr Driller
  • Oddworld: Abe’s Oddysee
  • Rayman
  • Resident Evil Director’s Cut
  • Revelations: Persona
  • Ridge Racer Type 4
  • Super Puzzle Fighter II Turbo
  • Syphon Filter
  • Tekken 3
  • Tom Clancy’s Rainbow Six
  • Twisted Metal
  • Wild Arms
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ