ڕاپۆرت و توێژینەوەکان
27, كانونی یهكهم 2018
توێژینەوەیەک: بەکارهێنەران کەمترین متمانەیان بە فەیسبووک هەیە لە چاو تۆڕەکانی تر

لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا دیارەکانی بواری تەکنەلۆژیا ڕووبەڕووی کێشەی زۆربوونەوە، دەرئەنجام متمانەی بەکارهێنەران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە ئاستێکی ناجێگیردا دەبینرێت و ئەمەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو کێشە یەک لە دوای یەکانەی پەیوەست بە زانیارییە کەسییەکان Personal Privacy ڕوویانداوە.
بە گوێرەی ڕاپرسیەک کە لە لەلایەن کۆمپانیای Tolunaـەوە بە هاوکاری لەگەڵ PCMAg لە نێوان ١٠٠٠ بەکارهێنەر ئەنجامدراوە، لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فەیسبووک لەو تۆڕانەیە کە کەمترین متمانەی لەلای بەکارهێنەران هەیە.
شایەنی باسە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا فەیسبووک ڕووبەڕووی ئابڕووچوونێکی تر بووەوە، ئەویش دوای ئەوەی میدیاکان ڕایانگەیاند کە فەیسبووک ڕێگەی بە ١٥٠ کۆمپانیای وەکو مایکڕۆسۆفت و نێتفلیکس داوە دەستیان بە نامەی ئاسایی بەکارهێنەران بگات.
ئەم ئابڕووچوونەش ڕاستەوخۆ دوای چەند ڕۆژێک دێت لە دوای چارەسەری کەلێنێکی تر لەسەر فەیسبووک کە دەبووە هۆی دزەپێکردنی زیاتر لە ٦.٨ ملیۆن وێنەی بەکارهێنەران لەسەر ئەو تۆڕە.
هەر لەو ڕاپرسیەدا هاتووە ٤٠%ی بەشداربووان فەیسبووک وەکو سەکۆیەکی بێ متمانە
سەیردەکەن و جێگەی متمانەی ئەوان نییە، بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ تویتەر لە ٨% تێپەڕی نەکردووە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!