ئەپ و نەرمەکاڵا
27, كانونی یهكهم 2018
ئەم 12 نەرمەواڵەیە بۆ کۆمپیوتەر بە بۆنەی سەری ساڵەوە بوونەتە خۆڕایی و نرخیان 600 دۆلارە

کۆمپانیای WonderFox بە هەماهەنگی لەگەڵ ١٢ کۆمپانیای تر بە بۆنەی سەری ساڵەوە ١٢ نەرمەواڵە بە خۆڕایی دەکەنە دیاری بەکارهێنەران. سەرباری بەخشینی ئەم ١٢ نەرمەواڵەیە بە خۆڕایی، هەریەک لە کۆمپانیاکان نرخی زۆرێک لە ئەپەکانیان دابەزاندووە و خوازیاران دەتوانن بە نرخی کەم تا کۆتایی ساڵ ئەپەکان بکڕن.
شایەنی باسە، ئەم پێشکەشکردنە تا ٣٠ ئەم مانگە بەردەوام دەبێت بۆ ئەم چەند نەرمەواڵەیە، بەڵام ئەپەکانی تایبەت بە WonderFox تا ٥ی مانگی داهاتوو هەر بە بەخۆڕایی دەمێننەوە.
یەکێک لە ئەپە خۆڕایی و بەهێزەکان بریتییە لە WonderFox HD Video Converter Factory Pro کە توانایەکی بەهێزی هەیە لە گۆڕینی فۆڕماتەکانی ڤیدیۆ و دەنگ. هەروەها ئەپی DVD Ripper و Bitwar Data Recovery و FotoJet Designer و چەند دانەیەکی تریش تا ٣٠ ئەم مانگە بە خۆڕایی بەردەستن. ئێستا ئێوە دەتوانن لەم بەستەرەوە نەرمەواڵەکان بە خۆڕایی دەست بخەن.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٣١ی ١٢ تا ٥ی ١ خولێکی تر لە ئەپی خۆڕایی پێشکەش دەکرێت لە لایەن WonderFoxـەوە و دەتوانن لە هەمان بەستەر لە ڕێکەوتی ئاماژە پێکراو ئەو ئەپانەش دەست بخەن کە نرخیان لە ٢٨٠ دۆلار زیاتر دەبێت.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!