شاومی 28, كانونی یه‌كه‌م 2018

شاومی Poco F2 لە Geekbench بینرا و لەوانەیە هێشتا بە سناپدراگۆن 845 بێت

وا چوار مانگێک تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاگەیاندنی نەوەی یەکەمی پۆکۆ، بەڵام وا دیارە شاومی نایەوێت پشوو بدات و پێشتر لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پۆکۆ. بەم بۆنەیەوە مۆبایلێکی نوێ لەسەر سەکۆی هەڵەسەنگێنەری Geekbench دەردەکەوێت، و ناوی Xiaomi Poco F2 هەڵگرتووە.

بە گوێرەی Geekbench، هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Poco F2 ئاشکرا کراون، کە بە شێوەیەک لە شێوەکان سەرەنجڕاکێش دیارن، بەڵام تێیدا هاتووە مۆبایلەکە بە هەمان پڕۆسێسەری نەوەی پێشتر، کە سناپدراگۆن ٨٤٥ بوو، دەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی نەوەی پێشتری ئەم مۆبایلە سناپدراگۆن ٨٤٥ی لەسەربوو، زۆربەی بەکارهێنەران چاوەڕوان دەکەن نەوەی داهاتوو خاوەنی سناپدراگۆن ٨٥٥ بێت، کە لە سەرەتای ئەم مانگە ڕاگەیاندرا. بێگومان ئەگەر بە گوێرەی چاوەڕوانیەکان نەبێت و ئەوەی لە گیکبێنچ دەرکەوتووە ڕاست بێت، ئەوا نەوەی داهاتووی پۆکۆ بە نەوەی نوێی سناپدراگۆنەوە بەردەست نابێت، هۆکاری ئەمەش لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ زۆری داواکاری لەسەر ئەم پڕۆسێسەرە لە لایەن کۆمپانیاکانی ترەوە بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانیان لە ئێستادا.

هەر لە تایبەتمەندییە دەرکەوتووەکانی گیگبێنچ بۆ نەوەی نوێی پۆکۆ هاتووە مۆبایلەکە خاوەنی ٦ گێگابایت ڕام دەبێت، کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمە ڕێژەی دەستپێکی ڕامی مۆبایلەکە بێت و بەرزتریش پێشکەش بکرێت لە لایەن شاومیەوە. هەروەها هاتووە سیستەمی جێگیکراو بریتی دەبێت لە ئەندرۆید پای بە بوونی Miuiـەوە وەکو ڕووکار. بێگومان هەمووان چاوەڕێی نەوەی نوێی پۆکۆین و دەمانەوێت بزانین کەی شاومی ڕایدەگەیەنێت و چۆن دەبێت.

سەرچاوە :
تاگەکان PocoF2
بۆچونی تۆ