ئای ئۆ ئێس

3 باشترین ویدجێتەکان (Widgets) بۆ ئایفۆن

لەگەڵ بەردەستکردنی وەشانی iOS 8 لە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن ئەپڵەوە، ویدجێتەکان بە بەکارهێنەران ناسێندران و بوونە هۆی ئاسانکاری بۆ گەیاندنی زانیارییەکان بۆ بەکارهێنەران بەبێ کردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکان. لە وەشانەکانی iOS 8 و iOS 9 ـدا ویدجێتەکان لە ناوەندی ئاگادارکەرەوە (Notification Center) ـدا چەسپێندرابوون، لە وەشانی iOS 10 و نوێتردا بەشێکی تایبەتی بۆ کرایەوە بە ناوی (Today View) کە بە پەنجە بردنە ڕاست لە بەشەکانی لوک سکرین و هۆم سکرین و ناوەندی ئاگادارکەرەوە (Notification Center) ـدا ویدجێتەکان بەدی دەکران.

کەی ئای تی ئێن ٣ باشترین ویدجێتتان پێ دەناسێنێت بۆ ئاسانکاری کردن و پێویست نەبوون بە کردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکان بۆ بەدەستهێنانی هەندێک زانیاری پێویست.

  • (Widget – Add Custom Widgets to Notification Center (Today View

ئەم ئەپە چەند ویدجێتێکت دەکاتە بەردەست کە دەتوانیت زیادیان بکەیت بۆ بەشی Today View بە مەبەستی بینینی هەریەکە لە کاتژمێر، ڕۆژژمێر، بڕی وزەی باتری و کەشوهەوای ناوچەکەت بە چەند دیزاین و شێوازێکی جیاواز.

بە خۆڕایی بەردەستە و گونجاوە لەگەڵ وەشانی iOS 8.0 و نوێتر.

داگرتن


  • World Clock Time Widget

ئەم ئەپە ڕێگەت پێ دەدات کاتژمێری پایتەختی وڵاتان زیاد بکەیت بۆ بەشی Today View و بە ئاسانی کاتژمێرە زیاد کراوەکان ببینیت بە هەردوو شێوازی ١٢ کاتژمێری و ٢٤ کاتژمێری.بە خۆڕایی بەردەستە و گونجاوە لەگەڵ وەشانی iOS 10.0 و نوێتر.

داگرتن


  • Usage Widget

بڕی ماوەی بیرگەی ڕام و بیرگەی ناوەکی ئامێرەکەت و خێرایی بارکردن و داگرتنی هیڵی ئینتەرنێتەکەت لە بەشی Today View نیشان دەدات.بە خۆڕایی بەردەستە و گونجاوە لەگەڵ وەشانی iOS 8.2 و نوێتر.

داگرتن


چۆنیەتی زیادکردنی ویدجێتەکان؛ چوونە سەر بەشی Today View بە پەنجە بردنە ڕاست لە لوک سکرین یاخود هۆم سکرین، لە پاشان چوونە خوارەوە و کرتە کردن لە دوگمەی Edit و زیادکردنی ویدجێتەکان.Animated GIF

28 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
710