ئەپ و نەرمەکاڵا
28, کانوونی یەکەم 2018
5 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

بەردەوام ئەپ و یاریەکان لە لایەن گەشەپێدەرانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دەکرێنە خۆڕایی ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانی ئەمڕۆن.
English Dictionary Premium

فەرهەنگێکی بەسوودە و زیاتر لە 128.000 وشە لە خۆدەگرێت و بەردەستە بە قەبارەیەکی کەم و کاردەکات بە بێ هێڵی ئینتەرنێت.
BernerMoji 2

ئەگەر حەزت بە ئاژەڵەکان هەیە بە تایبەت سەگ، ئەوا دەتوانیت لە ڕێگای ئەم ئەپەوە زیاتر لە 200 ئیمۆجیت دەست بکەوێت لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت ئیمۆجی تایبەت دروست بکەیت.
Survive: The Lost Lands

لە یاریەکەدا ڕۆڵی کەسایەتیەک دەبینیت فڕۆکەکەی تێکشکاوە و کەوتووەتە سەر دوورگەیەک، هەر بۆیە پێویستە چەکی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت هەتاوەکو بە زیندوویی بمێنیتەوە.
Heads Up!

یاریەکی بەچێژە و دەتوانیت بە کۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێیانت ئەنجامی بدەیت، بە شێوەیەک پێویستە وشەی نووسراو لە مۆبایلەکە بخەمڵێنیت کە ئەویش لەوانەیە ناوی کەسایەتیەکی بەناوبانگ یان گۆرانیبێژێک بێت.
Castle 3D Pro live wallpaper

ئەپەکە کۆکراوەی کۆمەڵێک پاشەبنەمای ڕوونی بەرزی سێ دووری قەڵاکانە بۆ مۆبایلەکەت.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.