ئامێرە هەمەجۆرەکان

بیستۆکی وایەرلێسی Jaybird X4 ئێستا بە داشکاندنی گەورەوە بەردەستە لە ئەمەزۆن

بیستۆکی وایەرلێسی Jaybird X4 Wireless Bluetooth کە یەکێکە لە بیستۆکە ناوازەکانی کۆمپانیای Jaybird، لە ئێستادا بەردەستە بە داشکاندنی گەورەوە لە ماڵپەڕی ئەمەزۆن، بیستۆکەکە تایبەتە بەو کەسانەی وەرزشی ڕاکردن یاخود لەشجوانی یان هەر وەرزشێکی دیکە ئەنجام دەدەن کە جووڵەی زۆر و سەختی تێدایە چونکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە جێگیرتر بێت لە گوێی بەکارهێنەر و لێی نەکەوێت و نەبێتە هۆکاری بێزاربوونی.

تایبەتمەندیەکانی بیستۆکی Jaybird X4 Wireless Bluetooth:-

  • توانای بەرگەگرتنی ئاوی هەیە IPX7، واتە دەتوانیت لە کاتی باران بارین یاخود هەر کەش و هەوایەکی سەختی دیکەدا بەکاریبهێنیت
  • بێ کێشە مامەڵە دەکات لەگەڵ ئارەق کردنەوەی بەکارهێنەر و کارناکاتە سەر بیستۆکەکە
  • ماوەی 8 کاتژمێر لە بەکارهێنانت بۆ دەڕەخسێنێت لە کاتی بارگاویکردنەوەی بۆ یەک جار
  • پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات (10 خولەک بارگاویکردن = 1 کاتژمێر بەکارهێنان)
  • بە جۆرێک دیزاین کراوە هەتاوەکو بەرگەی جووڵەی بەکارهێنەر بگرێت لە کاتی ڕاهێنانە وەرزشیەکانیدا
  • پشتگیری لە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەکات

 

  • نرخی پێشوو: 129.99$
  • نرخی ئێستا: 99.99$
  • بەستەری کڕین: Jaybird X4

تێبینی:

  • بێگومان لەوانەیە ئارەزووی یەکێک لەم بیستۆکەت کردبێت و هەوڵی کڕینی بدەیت، هەر بۆیە پێشنیاری کۆمپانیای KRDـتان بۆ دەکەین، دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای KRDـیەوە بە کەمترین کات و باشترین نرخ کاڵاکانتان لە بازاڕەکانی ئەمریکا و چین بهێننەوە کوردستان، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها ناردنی بەستەری کاڵاکەیە بۆ کۆمپانیای KRD هەتاوەکو نرخ و کاتی پێویست بۆ هێنانەوەی کاڵاکەت بزانیت.

پەڕەی فەرمی کۆمپانیای KRD لە فەیسبووک:-

ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای KRD:-

28 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
726