ئەپڵ 28, كانونی یه‌كه‌م 2018

ڕاپۆرتەکان: ئەپڵ تەکنەلۆجیای 3D بۆ هەستەوەری کامێرایەکانی ئایفۆنەکانی ساڵی ئایندە بەکار دەهێنێت

بە گوێرەی چەند ڕاپۆرتێک بێت چیپی ٣ دووری کۆمپانیای سۆنی کە بڕیارە دەست بە بەرهەمهێنانی بکرێت سەرنجی چەند کۆمپانیایەکی درووستکەری مۆبایلی ڕاکێشاوە، یەکێک لەو کۆمپانیایانە ئەپڵە. ئەپڵ دەیەوێت تەکنەلۆجیای ٣ دووری لە ڕێگای چیپەکانی کۆمپانیای سۆنییەوە بۆ هەستەوەری کامێرایەکانی ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتووی بەکار بهێنێت.

بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیاری هەستەوەرەکان لە کۆمپانیای سۆنی Satoshi Yoshihara ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیای سۆنی لە پلانیدایە دەست بە بەرهەمهێنانی چیپی ٣ دووری بکات تاوەکو لە کامێرای هەندێک مۆبایلدا بەکار بهێنرێن. ئەپڵ لە پێشوودا تەکنەلۆجیای ٣ دووری بە ناوی TrueDepth بۆ هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەمووچاوی هەریەکە لە ئایفۆنەکانی ئێکس، ئێکس ئێس و ئێکس ئاڕ بەکار هێناوە.

ئەگەر بەکارهێنانی چیپی ٣ دووری سۆنی بۆ کامێرای ئایفۆنە نوێیەکان لە لایەن ئەپڵەوە ڕووبدات، ئەوا کۆمپانیاکە چیپەکە بۆ کامێرایەکانی دواوە و پێشەوەی ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی ئایندە بەکار دەهێنێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ