10
ئەپ و نەرمەکاڵا 28, كانونی یه‌كه‌م 2018

کۆمپانیای Epic و یاریەکەی فۆرتنایت ٣ ملیار دۆلار قازانجیان لە 2018 تۆمارکردووە

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمپانیای تایبەت بە یاری ناسراو بە Epic ڕایانگەیاند کۆمپانیاکە قازانجی ئەمساڵی ٣ ملیار دۆلاربووە، هەر بە گوێرەی تێککرەنچ یاری فۆرتنایت دەورێکی باڵای هەبووە لەم دەستکەوتە بۆ کۆمپانیای ناوبراو. ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای ئێپیک بە شێوەی ئاشکرا داهاتەکانی ئاشکرا ناکات، بەڵکو زیاتر چاودێری زانیارییەکان دەکات لە ڕووی ژمارەی یاریکەران و داگرتنی یارییەکەی لە کۆگاکان و زانیاری تریش کە هاوکاردەبن لە پێشبینی کردنی قازانجەکان لەم دۆخانەدا.

بە گوێرەی ئامارێکی کۆمپانیای سێنس تاوەر، کە لە ٥ی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە بەکارهێنەرانی فۆرتنایت لەسەر ئای ئۆ ئێس ڕۆژانە ١.٢٣ ملیۆن دۆلار خەرج دەکەن، کە لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوو تێکراکەی ٣٨٥ ملیۆن دۆلار بووە. بە گوێرەی ئامارێکی تری Super Data Research لە تەنها مانگی ٥ دا داهاتەکانی ئەو یارییە ٣١٨ ملیۆن دۆلاربووە بەڵام لەسەر گشت سەکۆکان نەوەک بە تەنها یەک سەکۆی یاریکردن.

بە گوێرەی شیکەرەوانی بوارەکە، چاوەڕوان دەکرێت قازانجەکانی کۆمپانیای ئێپیک لە ساڵی داهاتوو ڕوو لە زیادبوون بکەن، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی گەشتنی نرخی کۆمپانیای ناوبراو بۆ ١٥ ملیار دۆلار لە ٢٠١٨، بە تایبەت بە هۆی فۆرتنایت، بەڵام نابێت دەوری یارییەکانی تری کۆمپانیای ئێپیک لەم ڕووەوە لە بیربکەین، کە ئەوانیش لە نێوان بەکارهێنەران بەربڵاو و بەناوبانگن.

سەرچاوە :
تاگەکان Epic Fortnite
بۆچونی تۆ