ڕێنمایی

چۆنییەتی زیادکردنی iCloud Drive بۆ سەر دۆک و دێسکتۆپی ماک

ئەگەر تۆ بەکارهێنەرێکی سەرسەختی ئایکلاودیت لەسەر ئایفۆن و ئایپادەکەت، ئەوا بێگومان دەستگەیشتنی خێرا بەو خزمەتگوزارییە لەسەر ماکەکەت سودێکی زۆری دەبێت. بێگومان بە ئاسانی دەتوانیت لە فایندەر ئایکلاود درایڤ بکەیتەوە، بەڵام ئەگەر دەتەوێت بە کرتەیەک دەستت پێی بگات ئەوا ڕێگەی ئاسانتر هەیە.

بفەرموو لە خوارەوە چۆنییەتی زیادکردنی ئایکلاود درایڤ بۆ سەر دێسکتۆپ و پاشان بۆ سەر دۆکیش فێرببە.

زیادکردنی ئایکلاود درایڤ بۆ سەر دێسکتۆپ

فاینەدەر بکەوە و پاشان شوێن ئەم هەنگاوانە بکەوە بۆ زیادکردنی وێنۆچکەی ئایکلاود درایڤ بۆ سەر دێسکتۆپ.

١- لە سایدباری دەستەچەپ iCloud Drive دياری بکە

ئەگەر ئەو بژاردەیە لە سایدبار نەبوو، ئەوا پێویستە  لە ليستی سەرەوە کرتە لە Finder بکە، پاشان کرتە لە Preferences پاشان وەکو لە وێنەکە دیاریە لە خوار iCloud بژاردەی تەنیشت iCloud Drive دیاری بکە.

٢- ئێستا کە ئایکلاود درایڤت لە سایدبار کرتە لێکردووە، لە لیستی سەرەوە کرتە لە View بکە.

٣- پاشان کرتە لە Show Path Bar بکە

٤- ئێستا لە خوارەوە وەکو ئاماژەی پێدراوە، ئایکلاود درایڤ بە وێنۆچۆکەکەیەوە واتە ئایکۆنەکەیەوە دیارە. کرتەی لێ بکە و پاشان ڕایبکێشە بۆ سەر دێسکتۆپ بۆ ئەوەی بۆ سەر دێسکتۆپ زیاد ببێت.

چۆنییەتی زیادکردنی ئایکلاود درایڤ بۆ سەر دۆک

ئێستا لەسەرەوە فێربوویت کە چۆن بۆ سەر دێسکتۆپ زیادی بکەیت، بۆ ئەم مەبەستە هەمان ڕێگە بگرە بەر بەڵام لە کاتی ڕاکێشانی بۆ سەر دێسکتۆپ ڕایمەیکێشە، بەڵکو ڕاستەوخۆ رایبکێشە بۆ سەر دۆک و لەوێ زیاد دەبێت.

لە دوای ئەوەی خستە سەر دۆک، ئێستا دەتوانیت کرتەی ڕاستی لەسەر بکەیت، و چەند ڕێکخستنێکی فۆڵدەرکە بە پێی خواستی خۆت ڕێک بخەیت.

سەرچاوە :

29 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1150