10
سامسۆنگ 29, كانونی یه‌كه‌م 2018

زانیاری نوێ دەربارەی تایبەتمەندی مۆبایلی داهاتووی زنجیرەی Galaxy A

کۆمپانیای سامسۆنگ لەگەڵ گرنگیپێدان بە زنجیرەی مۆبایلەکانی دیکەیدا وا دیارە گرنگیش دەدات بە زنجیرەی گالەکسی ئەی کە لە ڕێگایەوە سامسۆنگ هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی ئاستی تایبەتمەندیە نوێیەکانی وەک کامێرای پێشەوە لە چاڵی ڕوونما و سێ کامێرا لە پشتەوە یان هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما کە ئاماژەی پێدرابوو ئەم تایبەتمەندیە بۆ یەکەم جار بەردەست دەکرێت لە زنجیرەی مۆبایلەکانی گالەکسی ئەی، ئەمڕۆش زانیاری نوێ دزەیپێکرا لە بارەی نوێترین مۆبایلی ئەم زنجیرەیە کە Galaxy A50ـیە.

لە هەواڵە دزەپێکراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە مۆبایلەکە هەڵگری پاتریەک دەبێت بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر لەگەڵ بوونی کامێرایەکی سەرەکی لە بەشی پشتەوە بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵ، هەروەها کاردەکات بە پڕۆسێسەری Exynos 7 9610 کە خاوەنی چوار ناوکی Cortex-A73 و چوار ناوکی دیکەی A53sـە لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 4 گێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی 64 و 128 گێگابایت، Galaxy A50 ڕاستەوخۆ سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0ـی لەسەر جێگیرکراوە و پێشبینیش دەکرێت بەردەست بکرێت لە بازاڕەکاندا پێش ڕاگەیاندنی مۆبایلی Galaxy S10.

بۆچونی تۆ