10
ئای ئۆ ئێس 29, كانونی یه‌كه‌م 2018

نێتفلێکس چیدیکە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی iOS نادات خۆیان تۆمار بکەن

لە دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا تۆڕی نێتفلێکس تایبەت بە فیلم و زنجیرە جیهانییەکان بەشی تۆماربوون و کڕینی بژاردەکانی مانگانە لە نێو ئەپی فەرمییان بۆ iOS لە ژمارەیەک وڵاتانی جیهاندا وەستاند، ئەمڕۆ تۆڕەکە بە شێوەیەکی سەرتاسەری بەشی تۆماربوون و کڕینی بژاردەکانی مانگانەی تۆڕەکەی لە نێو ئەپی فەرمییان لە iOS ـدا وەستاند.

بەو مانایەی کە چیدیکە بەکارهێنەرانی ئەپی نێتفلێکس لە iOS دوگمەی Sign Up لە ئەپەکانیاندا نابینن کە لە ڕێگای دوگمەکەوە پێشووتر دەیانتوانی خۆیان تۆمار بکەن و بژاردەکانی مانگانە بکڕن، هاوکات بەژداربووە کۆنەکانی تۆڕەکە ناتوانن چیدیکە بەژداربوونیان نوێ بکەنەوە لە ڕێگای ئەپەکەوە.

هۆکاری نەهێشتنی بەشی تۆمار بوونی تۆڕەکە بۆ بەکارهێنەرانی iOS لە لایەن وتەبێژێکی تۆڕەکەوە ڕوونکراوەتەوە و ڕایگەیاندوە کە تۆڕەکە چیدیکە پشتگیری لە ڕێگای پارەدانی iTunes ناکات بۆ کڕینی بژاردەکانی مانگانە لە لایەن بەژداربووە نوێیەکانەوە و نوێکردنەوەی بەژداربوون لە لایەن بەژداربووە کۆنەکانەوە. هاوکات ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەپڵ هاوکارێکی گرنگی تۆڕەکە بووە بۆ گەیاندنی بەرهەمە هونەرییەکان لە ڕێگای ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئەپڵ تیڤییەوە.

بەکارهێنەرانی iOS بۆ بەژداربوون و نوێکردنەوەی بەژداربوونیان لە تۆڕەکەدا پێویستە ئەم بەستەرە لە یەکێک لە وێبگەڕەکانی ئامێرەکەیاندا بکەنەوە و پڕۆسەکە ئەنجام بدەن بەدەر لە نێو ئەپی نێتفلێکس.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی نێتفلێکس بۆ iOS.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ