رەقەکاڵا
29, كانونی یهكهم 2018
ڕێبەری ڕوونمای لاپتۆپ(بەشی دووەم):ڕێژەی دژیەکی، ڕووناکی

بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی لاپتۆپێک لە نێوان ئەو هەموو جۆرەی بەردەستە ئاسان نییە و زۆر لایەن هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، یەکێک لەوانەش ڕوونما و تایبەتمەندییەکانییەتی.
کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەمی ئەم ڕێبەرە دەربارەی ڕوونی و ڕێژەی ئاسۆیی بۆ ستوونی.
-ڕێژەی دژیەکی”جیاوازی”(Contrast ratio):
بریتییە لە ڕێژەی ڕووناکی(Luminance)ی ڕووناکترین ڕەنگ(سپی) بۆ تاریکترین ڕەنگ(ڕەش)، تاوەکوو ئەم ڕێژەیە بەرزتربێت باشترە و ڕوونماکە وێنەکان ڕاستیانەتر و جوانتر نیشان دەدات، یەکێک لە کێشەکان دەربارەی ئەم تایبەتمەندییە نەبوونی ستانداردێکە بۆ پێوانەی، بۆیە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی کۆمپیوتەر بە شێوازی جیا جیا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و زۆرجار ژمارەی هەڵخەڵەتێنەر بڵاودەکەنەوە، بۆیە وا باشترە باوەڕ بەو ڕیکلامانە نەکەیت و پشت بە ماڵپەرە بێلایەنەکانی هەڵسەنگاندن ببەستیت.

نموونە(بەپێی Digital trends):
-Surface Book 2 15
١:١٤٠٠ باشترین
-Razer Blade 2018
١:٧٠٠ مام ناوەند
-Alienware 17 R5
١:٥٦٠ خراپترین
-ڕووناکی(Brightness):
ڕووناکیش لایەنێکی گرنگی ڕوونمای لاپتۆپە و بە nit دەپێورێت و ژمارەیەکی بەرزتر واتا ڕوونمایەکی ڕووناکتر، زۆرینەی لاپتۆپە ئاساییەکان ڕوونمایان لە خوار ٣٠٠ نیتە، سەروو ٣٠٠ نیت ئاستێکی زۆر باشە، سەروو ٤٠٠ نیت ئێجگار نایاب و ڕووناکە.

نموونە(بەپێی Laptopmag):
-HP ZBook Studio x360 G5
٣٧٨ نیت باشترین
-Dell Precision 7520
٣٦٥ نیت مام ناوەند
-Lenovo Thinkpad P1
٢٨٥.٢ نیت خراپترین
سەرچاوە :
- digitaltrends.com
- laptopmag.com
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.