ئای ئۆ ئێس

3 باشترین تەختەکلیلە کوردییەکان بۆ ئای ئۆ ئێس دابگرە

لە دوای ڕاگەیاندنی وەشانی ئای ئۆ ئێس ٨ ـەوە لە لایەن ئەپڵ، ڕێگە درا بە گەشەپێدەران کە تەختەکلیلی هەمەجۆر درووست بکەن و بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست بکەن لە کۆگای ئەپستۆر. لەم بابەتەدا کەی ئای تی ئێن ٣ باشترین تەختەکلیلی کوردی دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس کە دەتوانن بە خۆڕایی سوودیان لێ ببینن و وشەکانتان بە زمانی شیرینی کوردی بنووسن.

  • ٣+١ كیبۆرد Kurdish Keyboard

ئەم تەختەکلیلە یەکێکە لە خێراترین و نایابترین تەختەکلیلە کوردییەکان، لە لایەن گەشەپێدەر (دەوەند سوڵەیمان)ـەوە درووست کراوە. تەختەکلیلەکە بە پێی ڕێنماییەکانی ویکیپیدیای کوردی درووستکراوە و خاوەن ٤ ڕووکاری وشەی جیاوازە کە بریتین لە ؛ (یەک پەڕ، دوو پەڕ، عەرەبی، پەنجە) کە هەر یەک لە ڕووکارەکان ڕیزبەندییەکی وشەی جیاوازیان هەیە، ئەمە بێجگە لەوەی کە تەختەکلیلەکە خاوەن ئیمۆجییە و پێویست ناکات تەختەکلیلی ئیمۆجی بە جیا بەکار بهێنرێت. هەروەها تەختەکلیلەکە خاوەن داتابەیسێکی بچووکە کە لە کاتی نووسینی پیتەکان وشە کۆنە نووسراوەکان وەکو پێشبینی لە بەشی سەرەوەی تەختەکلیلەکەدا دەردەکەون بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کات لە کاتی نووسیندا.Animated GIF

بە خۆڕاییە و گونجاوە لەگەڵ وەشانی iOS 9.0 و نوێتر، هەروەها گونجاوە لەگەڵ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد.

داگرتن بۆ ئایفۆن | داگرتن بۆ ئایپاد


  • iKey – Kurdish Keyboard

ئەم تەختەکلیلە خاوەنی هەردوو ڕووکاری سپی و تاریکە، لە لایەن گەشەپێدەر (ڕەوەند ئەحمەد)ـەوە درووست کراوە. بێجگە لە ڕووکارە جوانەکەی، توانای هەیە ڕاستەوخۆ وشە نوسراوەکانت لە کوردییەوە بۆ وەربگێڕێتە سەر ئینگلیزی.

بە خۆڕاییە(کڕین لە ناو ئەپ بۆ کردنەوەی چەند تایبەتمەندییەک) و گونجاوە لەگەڵ وەشانی iOS 9.0 و نوێتر، هەروەها گونجاوە لەگەڵ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد.

داگرتن بۆ ئایفۆن | داگرتن بۆ ئایپاد


  • KurdTap – Kurdish Keyboard 

یه‌كه‌م ته‌خته‌كلیلی كوردی پێشكه‌وتووە، لە لایەن گەشەپێدەر (ڕێبین عەلی)ـییەوە درووست کراوە. تەختەکلیلەکە خاوەن دەیان ڕووکاری ڕەنگاوڕەنگ و جیاوازە کە چێژ بە بەکارهێنەر دەبەخشێت لە کاتی نووسیندا. خاوەن ٤ ڕووکاری نووسینی جیاوازە کە هەر یەکەیان بە شێوازێکی جیاواز وشەکانی تێدا ڕیز کراوە. ئەمیش خاوەن داتابەیسێکی بچووکە کە لە کاتی نووسینی پیتەکان کۆمەڵێک وشە وەکو پێشبینی لە بەشی سەرەوەی تەختەکلیلەکەدا دەردەکەون بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کات لە کاتی نووسیندا.

بە خۆڕاییە(کڕین لە ناو ئەپ بۆ کردنەوەی چەند تایبەتمەندییەک) و گونجاوە لەگەڵ وەشانی iOS 8.0 و نوێتر، هەروەها گونجاوە لەگەڵ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد.

داگرتن بۆ ئایفۆن | داگرتن بۆ ئایپاد


چۆنیەتی زیاد کردنی تەختەکلیلەکان؛

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی General.
  • کردنەوەی بەشی Keyboard.
  • کردنەوەی بەشی Keyboards و کرتە کردن لە بەشی …Add New Keyboard و زیاد کردنی تەختەکلیلە دابەزێندراوەکان.
30 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
710