ئەپڵ 30, كانونی یه‌كه‌م 2018

7 ساڵ دوای فرۆشتنی گورچیلەی بۆ ئایفۆنێک، گەنجێکی چینی ئێستا ژیانی وێران بووە

ساڵی ٢٠١١ گەنجێکی چینی بە ناوی Xiao Wang وەک زۆرێک لە گەنجان ئاواتەخوازبوو نوێترین مۆدێلی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەپڵ بکڕێت کە iPhone 4بوو، ئەو گەنجە کە ئەوکات تەمەنی ١٧ ساڵبوو گورچیلەیەکی خۆی بە ٣٢٠٠ دۆلار فرۆشت و ئەو مۆبایلەی کڕی کە بووبووە نیشانەیەکی دەوڵەمەندی و کەشخەیی لەو ئامادەییەی لێی دەیخوێند.

ئەو ژوورەی ئەو گەنجە بەدبەختە تیایدا نەشتەرگەری بۆ کرابوو وەک پێویست پاکژ نەکرابۆوە و گورچیلەکەی دیکەی تووشی هەوکردن(التهاب)بوو و بووە هۆی نەخۆشکەوتنی، دوای ئەمەش دایک و باوکی کوڕە گەنجەکە بەوەیان زانی کە کردوویەتی!

دایک و باوکی کە نەیاندەتوانی iPhone 4ێکی بۆ بکڕن، خەرجییەکی قورستریان کەوتە سەرشان کە شۆردنی گورچیلە(Dialysis)ە، ئێستاش کە گەنجەکە تەمەنی ٢٤ ساڵە، هەرچەندە گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەگەڵ نەخۆشخانەکە و قەرەبوو کراوەتەوە، دەبێت تا کۆتایی ژیانی شۆردنی گورچیلە ئەنجام بدات و تەمەنیشی کورتتر دەبێت لە ئاسایی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ