ئەپ و نەرمەکاڵا

چۆن مێژووی ئاگادارییەکان لە مۆبایلی ئەندرۆید دەبینیت؟

هەندێک جار لە بەشی ئاگادارییەکانی ئەندرۆید(Notification) ئاگادارییەکمان سڕیوەتەوە بێ ئەوەی گرنگیمان پێی دابێت، وە دواتر ویستوومانە دووبارە بیبینینەوە. ئەگەر بتەوێت دووبارە ئەم ئاگادارییانە ببینیتەوە ئەوا دەبێت مۆبایلەکەت گووگڵ بێت وەک  Pixel 2, Pixel 3, Pixel 3 XL یان هەر مۆبایلێکی دیکەی سیستەمی گووگڵ. وە ئەگەر ئەم مۆبایلانەش بەکار ناهێنیت، کێشە نییە دەتوانیت بە ئەپێک ئەم کارە بکەیت.

  • لە مۆبایلەکانی ئایفۆن ناتوانیت ئەم کارە بکەیت.

بینینی ئاگادارییە کۆنەکان لە مۆبایلەکانی گووگڵ

  • بە شێوەیەکی ئاسانتر؛ پەنجە لەسەر بەشی ماڵەوە ڕابگرە تا ئەو کاتەی Widget دەبینیت. کرتەی لێ بکە.
  • دوای ئەوە لە بەشەکان بەشی Setting بدۆزەوە. کرتەی لێ بکە و Notification Log  هەڵبژێرە. هەر وەک وێنەکە

how to view notifications history on android

ئێستا پێوەکراوێک(Widget) لەسەر بەشی ماڵەوە دەبینیت، کرتەی لێ بکە و لەوێوە مێژووی ئاگادارییەکانی مۆبایلەکەتی تێدایە.

بەکارهێنانی ئەپ بۆ بینینی ئاگادارییە کۆنەکان لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید

ئەگەر تۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ یان هواوەی یان سۆنی… بەکار دەهێنیت، ئەوا بۆ بینینی ئاگادارییە کۆنەکان پێویستت بە ئەپە. بەهۆی ئەپەکانی  Notification History Log و  Notification Log و Unnotification، دەتوانیت ئەو ئاگادارییانە ببینیت کە سڕیوتنەتەوە، بەڵام ئەو ئاگادارییانە نا کە پێش داگرتنی ئەپەکان هاتوون. کرتە لە ناوەکان بکە و دایان بگرە.

30 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498