چۆنییەتی
30, كانونی یهكهم 2018
چۆن تێپەڕە وشەی وایفای(Password) ئینتەرنێتەکەت دەدۆزیتەوە؟

ئەگەر ناتوانیت وایفای ئینتەرنێتەکەت بکەیتەوە و بیرت چووەتەوە، خۆشبەختانە بە هۆی ڕێکخستنەکانی ئینتەرنێتەوە لە کۆمپیوتەرەکانی ویندۆزەوە تێپەڕە وشەی وایفایەکەت بدۆزیتەوە.
ئەگەر تۆ کۆمپیوتەرێکی ویندۆز ١٠ـت هەیە و پێشتر پەیوەندی وایفای ئینتەرنێتەکەت بووە، ئەوا بەهۆی ئەم کۆمپیوتەرەوە تێپەڕە وشەکە دەدۆزیتەوە. بەم هەنگاوانە:
- کرتە لە لیستی Start بکە و پاشان Setting کە وێنۆچکەیەکە لە بەشی خوارەوە-چەپ.
- بەشی ڕێکخستنەکانت بۆ دەکرێتەوە. تۆ کرتە لە Network & Security بکە.

- دوای ئەوە لە لیستی لای چەپ کرتە لە Status بکە، پاشان بەشی Network and Sharing Centre بکەوە.

- لەم بەشە ئینتەرنێتە چالاکەکان دەبنیت و لای Connections ئەو وایفایە دەبینیت کە پەیوەند بووە پێوەی. کرتەی لێبکە.

- پاشان کرتە لە Wireless Properties بکە.

لەم بەشەدا ٢ ڕێکخستن هەیە. کرتە لە Security بکە و لە بؤشاییەکەی Network security key تێپەڕە وشەی ئینتەرنێتەکەت دەبینیت. بۆ بینینی کرتە لە Show Characters بکە.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.