ئاسایشی ئەلیکترۆنی

پێش فرۆشتنی ئایفۆنەکەت بەم شێوەیە شتەکانی ناوی هەڵبگرە و بسڕەوە

لەوانەیە سڕینەوەی سادەی وێنە و ڤیدیۆکانی ناو مۆبایلەکەت بەس نەبێت بۆ ئەوەی بتەوێت بیفرۆشیت، چونکە ئێستا چەندین ئامڕاز هەیە بۆ بینینی شتە سڕاوەکانی ناو مۆبایل. بە هەر شێوەیەک بێت سڕینەوەی تەواوی زانیارییەکان لە ئایفۆنەکەت باشترین کارە وەک لەوەی سڕینەوەیەکی سادە بکەیت.

بەڵام پێش سڕینەوە پێویستە زانیارییەکانت لە شوێنێک هەڵبگریت. خزمەتگوزاری بیرگەی سەرهێڵی iCloud بەکار بهێنە. وە ئەگەریش نا بەم شێوەیە زانیارییەکانت بۆ کۆمپیوتەرەکەت هەڵبگرە:

  • ئایفۆنەکەت بە کۆمپیوتەرەوە پەیوەند بکە و نەرمەکاڵای iTunes لە کۆمپیوتەرەکەت بکەرەوە.
  • پاشان لە iTunes لای چەپ کرتە لە ئایفۆنەکەت بکە.
  • لە بەشی مۆبایلەکەت لای ڕاستەوە کرتە لە Back Up to This Computer بکە.

بەم چەند هەنگاوە تەواوی زانیاری و ناوەڕۆکەکانی ئایفۆنەکەت بسڕەوە

  • بڕۆ بەشی Settingـی مۆبایلەکەت.
  • کرتە لە بەشی General بکە.
  • لە لیستەکەدا بەشی Reset بکەوە
  • کرتە لە Erase All Content and Settings بکە.

هەموو زانیارییەکانی ناو ئایفۆنەکەت دەسڕێتەوە و چەند دەقەیەکی دەوێت.

30 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498