هەواڵ
12, کانوونی دووەم 2013
دەستەی یارییەکانی ڕۆڤیۆ ڕێژەی بەکارهێنەرانیان دەگاتە ٢٦٠ ملیۆن!

ئەمڕۆ کۆمپانیای فنلەندی ڕۆڤییۆ گەشەپێدەری دەستەی یاری باڵندە توڕەکان ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەکارهێنەری یارییەکانیان لە ٢٦٠ ملیۆن تێپەڕییوە. شایەنی باسە کۆمپانیای ناوبراو ڕۆژی هەینی لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر و لە تویتێکدا ئەم ڕیژەیەیان ڕاگەیاندووە و هیوای بەردەوامی دەخوازن وسوپاسی گشت بەکارهێنەرانیان کردووە. ئاماژەشیان بەوەدا کە ئەم ڕێژەیە ڕێژەیەی بەکارهێنەری چالاکی مانگانەیە و ئەمەش تۆمارێکی گەورەیە لە بواری گەشەپێدانی ئەپڵیکەیشندا.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا (ئەندرۆ ستوبۆڵۆ) ڕایگەیاند کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بەکارهێنەری چالاکی مانگانەمان ٢٠٠ ملۆن بووە و ڕۆژانەش ٢٠ بۆ ٣٠ ملیۆن.
شایەنی ئاماژەیە کە کۆمپانای ڕۆڤیۆ کۆمەڵێک یاری پێشکەش دەکات گرنگترینیان : ANGRY BIRDS STAR WARS، و BAD PIGGIES، و AMAZING ALEX، و ANGRY BIRDS FRIENDS، و ANGRY BIRDS SPACE، و ANGRY BIRDS، و ANGRY BIRDS SEASONS، و ANGRY BIRDS RIO.ـن.
سەرچاوە aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!