ئەندرۆید

6 خۆشترین یاریەکانی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت تاقیبکەرەوە

بێگومان ڕۆژانە و بەشێوەیەکی بەردەوام ژمارەیەکی زۆر ئەپ و یاری بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبن بەڵام ڕێژەیەکی کەم لەو ئەپ و یاریانە چێژێکی تایبەت بە بەکارهێنەر دەبەخشێت، هەر بۆیە لەم بابەتەدا و وەک کاری هەمیشەییمان هەڵدەستین بە کۆکردنەوەی ژمارەیەک لە خۆشترین یاریەکانی ئەم هەفتەیە.

Brawl Stars

بێگومان گوێبیستی ئەم یاریە بوون چونکە یاریەکە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی لە بەرواری 7/12/2018ـەوە هەتاوەکو ئێستا توانیویەتی ڕێژەی 10 ملیۆن داگرتن تۆمار بکات لە کۆگای گووگڵ پلەی، یاریەکە خۆی دەبینێتەوە لە جەنگکردنی دوو گرووپ کە هەریەکەیان لە سێ کەس پێکهاتوون و لە ژی یەکتر دەجەنگن.

Looney Tunes™ World of Mayhem – Action RPG

لەم یاریەدا دەتوانیت گروپێک دروست بکەیت لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانی دیزنی وەک باگز بانی و دافی داک و مارڤن هەتاوەکو لە ڕێگەیانەوە سەربکەویت بەسەر دوژمنەکانتدا ئەمەش بە هۆی ئەو تەڵە گاڵتەجاڕیانەی کە دروستیان دەکەیت.

Overlords of Oblivion

یاریەکی جەنگیە و خۆی دەبینێتەوە لە جەنگکردن لەگەڵ گروپێکی خاوەن توانا و هێزی جەنگی تایبەت هەتاوەکو لە ڕێگەیانەوە بەرگری لە ناوچەکەت بکەیت، هەروەها دەتوانیت ڕووبەڕوو بوونەوەی 1 دژی 1 ئەنجام بدەیت لەگەڵ کەسانی دیکە لە جیهاندا.

Beach Buggy Racing 2

یاریەکی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە تیایدا چەکدارکراون بە شێوەیەکی کارتۆنی بەچێژ، یاریەکە سەرهێڵە و دەتوانیت ئەنجامی بدەیت لەگەڵ کەسانی دیکە لە جیهاندا.

Slightly Heroes – VR Companion

کۆتا یاریمان بۆ ئەم بابەتە یاریەکە هەتاوەکو ئێستاش لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە بەڵام یاریەکی زۆر بەچێژە و خۆی دەبینێتەوە لە جەنگکردن بە شێوازی کەسی یەکەم، هەروەها دەبێت مۆبایلەکەت پشتگیری لە تەکنەلۆژیای VR بکات هەتاوەکو بتوانیت ئەم یاریە بکەیت.

تێبینی:-

  • گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).

30 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
535