چۆنییەتی
31, كانونی یهكهم 2018
چۆنیەتی سەیرکردنی تێپەڕە وشە(Password)ـی ئینتەرنێتەکەت لە macOS

هەندێک جار تێپەڕە وشەی ئینتەرنێتەکەت لە یاد دەچێتەوە یاخود خوازیاریت تێپەڕە وشەی ئەو ئینتەرنێتە بزانیت کە لەسەر ماکەکەت کراوەتەوە، لەم بابەتەدا بە ئاسانترین شێوە و بە هەنگاو باس لە چۆنیەتی سەیرکردنی تێپەڕە وشەی ئەو ئینتەرنێتانە دەکەین کە لە پێشوودا کراونەتەوە لە macOS و ئامێرەکانی ماکدا.
- هەنگاوی یەکەم: کردنەوەی ئەپی Finder
- هەنگاوی دووەم: لە بەشی دەستە چەپی نێو ئەپی Finder ـدا بگەڕێ بۆ Applications و بیکەرەوە.
- هەنگاوی سێیەم: بگەڕێ بۆ فۆڵدەری Utilities، لە پاشان دوو جار کرتە لەسەر ئەپی Keychain Access بکە.

- هەنگاوی چوارەم: لە دەستە چەپی نێو ئەپی Keychain Access ـدا بگەڕێ بۆ iCloud و کرتەی لێ بکە، لە پاشان کرتە لە Passwords بکە.

- هەنگاوی پێنجەم: بە دوای ناوی ئینتەرنێتەکەتدا بگەڕێ و کرتەی لەسەر بکە، لە پاشان پەنجەرەیەک دەکرێتەوە لە بەشی خوارەوەی پەنجەرەکەدا کرتە لە چوارگۆشە بچووکەکەی تەنیشت Show password بکە.

- هەنگاوی شەشەم: لە دوای ئەوەی کە کرتەت لە چوارگۆشە بچووکەکەی تەنیشت Show password کرد، پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە پێویستە تێپەڕە وشەی ماکەکەتی تێدا بنووسیت بۆ نیشاندانی تێپەڕە وشەی ئینتەرنێتەکەت.
لە کۆتایدا و بە نووسینی تێپەڕە وشەی ماکەکەت لە پەنجەرەکەدا، تێپەڕە وشەی ئینتەرنێتەکەت بەدەر دەخات.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.