ئەپڵ

گڕگرتن و تەقینی iPhone XS Max لە گیرفانی هاوڵاتیەکی ئەمریکی تەنها لە دوای 3 هەفتە لە کڕینی

دوایین بەرهەمەکانی ئایفۆن هەر لە ساتی ڕاگەیاندنیانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بوونەوە بەهۆی بەرزی نرخەکانیان. ئەوەتا لە حاڵەتێکی تۆمارکراودا و بە گوێرەی ماڵپەڕی 9to5mac، هاوڵاتیەکی ئەمریکی بە ناوی جۆش هیلارد ڕووبەڕووی دۆخێکی چاوەڕوان نەکراو دەبێتەوە بەهۆی گڕگرتن و تەقینی iPhone XS Maxـەکەی لە گیرفانیدا، کە گوایە تەنها ٣ هەفتەیە کڕیویەتی.

ئەم حاڵەتە لە ٢٢ی ئەم مانگە ڕوویداوە، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو هەست بە بۆنێک دەکات لە گیرفانیەوە و پاشان گەرمیەکی زۆر، ئینجا دواتر گڕ دەگرێت لە گیرفانیدا، کە ناوبراو ترسی ئەوەی هەبووە بەهۆی ئەو گڕگرتنەوە توشی جۆرێک لە ژەهراوی بوون بووبێت بە هۆی گازی دەرچوو لە مۆبایلەکەوە. بۆ ئەم مەبەستە و دڵنیایی کردنەوە لە دۆخی خۆی سەردانی دکتۆر دەکات.

هیلارد دەڵێت ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە پەیوەندی بە ئەپڵەوە کردووە و ئەو شەوە سەردانی کۆگایەکی ئەپڵی کردووە، کە بەداخەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لە کارمەندانی ئەو کۆگایە پێ نەدراوە لەسەر ئەو حاڵەتە. تەنانەت ئامادەنەبوون ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەی بە دانەیەکی نوێ بگۆڕن، بەڵکو بەڕێوەبەری کۆگاکە پێی ڕاگەیاندووە کە دەبێت سەرەتا بەشی ئەندازیاری سەیری بکات، پاشان بڕیاری لێ دەدەین. ئەگەر نا ناتوانن هیچ قەرەبووی بکەنەوە. بەڵام هیلارد دەڵێت ئاسودە نەبووم بە شێوازی مامەڵەی کارمەندانی کۆگاکە و مۆبایلەکەم برد و گەڕامەوە ماڵەوە.

ئەمانەی خوارەوە چەند وێنەیەکن لە ئایفۆنە تەقیوەکە:

سەرچاوە:

31 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1095