10
ئینتەرنێت 31, كانونی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

یەکێک لە پێشەنگەکانی ئینتەرنێت لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ئینتەرنێت یەکێک لە ئەندازیارە دیار و سەرەتاکانی لە دەست دا. لاری ڕۆبێرتس، کە بە بەرێوەبەری بەرنامەداڕێژی ARPAnet ناسرابوو، لە ٢٦ی ئەم مانگە لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی لەم دونیایە کرد. لە کاتێکدا، وەکو تیم بێرنەرس-لی و ڤینت سێرف بەرپرسی گشتی ئینتەرنێت نەبوو، بەڵام لە زۆر لە بڕیارە گرنگەکانی سەرەتای دروستبوونی ئینتەرنێت دەورێکی باڵای هەبووە.

ناوبراو لە سەرەتاکانی ١٩٦٠ زیاتر کاری لەسەر ڕایەڵەی نێوان کۆمپیوتەر بۆ کۆمپیوتەر کردووە. تەنانەت کاتی خۆی بەڕێوەبەری ئۆفیسی ARPA، ڕۆبێرت تەیلەر، بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی کۆمپیوتەرەکانی ARPA لاری ڕۆبێرتس وەکو ئەندازیاری سەرەکی هەڵدەبژێرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو کردارە. لە ڕاستیدا، ناوبراو لەسەرەتا ناتوانێت کارەکەی جێبەجێ بکات، تاوەکو یەکێک لە هاوڕێکانی بەناوی ویسڵی کلارک پێشنیاری بەکارهێنانی کۆمپیوتەری بچوکی بۆ دەکات بۆ ئەو جۆرە ڕایەڵە، پاشان بەسەرکەوتوویی جێبەجێی دەکات.

ڕۆبێرت لە ساڵی ١٩٧٣ کۆمپانیای ARPA بەجێدەهێڵێت، و ڤینت سڕف و بۆب کان وەکو بەرپرسی پەرەپێدان دەمێننەوە، بەڵام کاریگەری ناوبراو لێرە ناوەستێت و دەبێتە هاوکارێکی سەرەکی لە بە بازرگانیکردنی تەکنەلۆژیای packet switching لە ڕێگەی کۆمپانیاکەی خۆی بە ناوی Telenet، هەروەها هەندێک لە پیشەی دوای تێلەنێت لەسەر هەوڵدان لە باشترکردنی جۆرایەتی تۆڕی ئینتەرنێت بەسەردەبات. بە کورتی، لەوانەیە کەمێکمان لاری ڕۆبێرتس بناسین، بەڵام کاریگەری ئەو لەسەر ئینتەرنێت تا ئەمڕۆش هەستی پێ دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ