یاری 31, كانونی یه‌كه‌م 2018

کۆگای Epic Games یاریەکی نوێی خۆڕایی ڕادەگەیەنێت بۆ ماوەیەکی کاتی

لە ئێستاوە هەتاوەکو بەرواری 10/1/2019 پێویست ناکات پارە بدەیت بۆ ئەم یاریە کە بۆ ماوەیەکی کاتی بووتە خۆڕایی لە کۆگای Epic Games، یاریەکەش Super Meat Boyـە و دەتوانیت لە ئێستادا یاریەکە بە خۆڕایی بە دەست بهێنیت لە کۆگاکە، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها دروستکردنی هەژمارێکە لە ناو کۆگاکە پاشان داواکردنی یاریەکەیە، پاش ئەمە یاریەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر هەژمارەکەت و دەتوانیت هەر کاتێک بتەوێت یاریەکە دابگریت و کاری پێبکەت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.

یاری Super Meat Boy ڕاگەیەنرا لە ساڵی 2010 و یەکێکە لەو یاریانەی کە سەرکێشی زۆری تێدایە و پێویستە لە سەرت لە دەیان ئاستی جیاوازەوە بچیتە ئاستی دیکە، بە دڵنیایشەوە یاریەکە تا ڕادەیەکی زۆر قورسە بەڵام ئاستەکانی دوور و درێژ نییە و لە کاتی دۆڕانیشدا ڕاستەخۆ Respawn دەکات هەتاوەکو دووبارە یاریەکە دەست پێبکەیتەوە، لە بارەی کۆگای Epic Games ئەوا لە ماوەی ئەم مانگەدا ڕاگەیەنرا و سەرەتاش کۆمەڵێک یاری تێدا بەردەستکرا پاشان کۆمپانیا بەڵێنی ئەوەیدا هەموو دوو هەفتەیەک و بە درێژایی ساڵی 2019 یاریەک بکاتە خۆڕایی بۆ بەشداربووانی.

ئەمەش لە هەوڵێکیدایە بۆ زیاتر ڕاکێشانی بەکارهێنەران و گەشەپێدەرانی دیکە بۆ کۆگا نوێیەکە، شایەنی باسیشە یەکەم یاری کە کرایە دیاری بۆ بەکارهێنەران یاری Subnautica بوو و پاش تەواوبوونی ماوەی بە خۆڕایی بوونی لە ئێستادا یاریەکی دیکە کە ئەویش Super Meat Boyـە هەتاوەکو بەرواری 10/1/2019 بە خۆڕاییە و دەتوانیت لە ڕێگای کۆگاکەوە یاریەکە بکەیتە سەر هەژمارەکەت.

  • بۆ داگرتنی کۆگای Epic Games بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز: Epic Games
تاگەکان EpicGames Super Meat Boy
بۆچونی تۆ