فەیسبووک

مارک زووکەربێرگ جەخت دەکاتەوە ساڵێکیان پێویستە بۆ چاککردنەوەی فەیسبووک

ئەمساڵ فەیسبووک ڕووبەڕووی چەندین شکست بۆیەوە، لەوانە دزەپێکردنی زانیاری بەکارهێنەران لە کێشەکەی کۆمپانیای Cambridge Analytica. بەم بۆنەیەوە، لە نوێترین لێدوانی مارک زووکەربێرگی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووک هاتووە کە چارەسەری فەیسبووک بە شێوەیەکی تەواو زیاتر لە ساڵێکی پێویستە.

لەم دواییانەدا، مارک زووکەربێرگ دووپاتیکردەوە کە فەیسبووک زۆر بە سەختی کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی چارەسەرەکان کە بە هۆیەوە پارێزگاری و ئاسایشی باشتر بۆ زانیاری بەکارهێنەران دەستەبەردەکرێت.

هەروەک ئاماژەشی بەوە کرد کە کۆمپانیا چەند چارەسەرێکی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ چارەسەرکردووە، تەنها هەندێک کێشەی گشتی نەبێت کە کاتی زیاتری دەوێت، و ئەمەش لە پێناو چارەسەر و بنبڕکردنیان بە تەواوی، بۆ نمونە، ڕێگەگرتن لە بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و قسە و بابەتی نەشیاو و هەروەها بەکارهێنانی هەژمارەکانی فەیسبووک بۆ هەڵبژاردنەکان.

بێگومان فەیسبووک پێشتر دەستیکردووە بە سڕینەوەی ئەو هەژمارە ساختانەی کە پەیوەندیان بە هەڵبژاردنەکانەوە هەبوون، بە شێوەیەک بە ملیۆنان هەژمار لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی سڕدراونەتەوە، بۆ جێبەجێکردنی ئەمە، فەیسبووک بە هەماهەنگی لەگەڵ بەکارهێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئاستی جیهان ئەم کارەی کردووە.

لە لایەکی ترەوە، زووکەربێرگ جەختی کردەوە کە فەیسبووک ژیری دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگەکردن لە وتار و بابەتی هەڕەشەئامێز لەسەر تۆڕەکەی، هەروەک کار لەسەر ئەوەش دەکات ئەو هەژمارانە بناسێتەوە کە سەرچاوەی هەواڵی متمانە پێکراو پێشنیار دەکەن. هەروەک ئەگەر ژیری دەستکرد نەیتوانی ئەو حاڵەتانە بدۆزێتەوە و دیاریان بکات، ئەوە لیژنەی تایبەت لە فەیسبووکەوە پێداچوونەوە بۆ ئەو بابەتانە دەکەن و بڕیار لە ڕاستی و دروستی دەدەن، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی بابەتی زیانبەخش و هەڕەشەئامێز و مەترسیدار و تێرۆرستی.

سەرچاوە:

31 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1061